"کوێستان محمدی وەزیری گۆڕان رێگا نادات چالاکان حوکمدراوانی بادینان ببینن".. "ئەوە لە دەستەڵاتی پارتییە"
هەواڵی /
17/9/2021
1290 جار بینراوە
"من
تێناگەم هەبونی گۆڕان مانای چییە لەو کابینەیەدا"؟
"کوێستان محمدی وەزیری گۆڕان رێگا نادات چالاکان حوکمدراوانی
بادینان ببینن".. "ئەوە لە دەستەڵاتی پارتییە"
شهن پرێس:
کەمال چۆمانی،چاودێری سیاسی رایدهگهێنێت، کوێستان محەمەدی
وەزیری گۆڕان ستەم لە حوکمدراوانی بادینان دەکاتدوای ئەوەی چالاکانی مەدەنی داوا لە
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان، دەکەن
بۆ ئەوەی دەرفەتیان بدات تا زیندانیکراوانی حوکمدراو ببین، کە مافی هەردولایە و لە
دەستەڵاتی کوێستان خان دایە،رەتیکردۆتەوە.
چۆمانی راشیگهیاندوه، چالاکان گلەیییان بردۆتە لای عومەری
سەید عەلی، رێکخەری گشتیی، ئەویش لەگەڵ کوێستان محەمەد قسەیکردوە. کوێستان محەمەدیش
زۆر بەڕاشکاوی بە عومەری سەید عەلی گوتوە <<ئەوە لە دەستەڵاتی پارتییە و
پارتییەکان رێنادەن.>>
دهشڵێت، من تێناگەم هەبونی گۆڕان مانای چییە لەو کابینەیەدا؟
ئەگەر پارتییش حیسابتان بۆ ناکات، وازبێنن لەو کورسییە نەک ببنە هۆی جارێکی تریش
ستەمکردن لەو ئازادیخوازانە.
دهقی نوسینهكه
کوێستان محەمەدی وەزیری گۆڕان ستەم لە حوکمدراوانی بادینان
دەکات
کەمال چۆمانی
دوای ئەوەی چالاکانی مەدەنی داوا لە کوێستان محەمەد، وەزیری
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان، دەکەن بۆ ئەوەی دەرفەتیان
بدات تا زیندانیکراوانی حوکمدراو ببین، کە مافی هەردولایە و لە دەستەڵاتی کوێستان
خان دایە، رەتیکردۆتەوە.
چالاکان گلەیییان بردۆتە لای عومەری سەید عەلی، رێکخەری
گشتیی، ئەویش لەگەڵ کوێستان محەمەد قسەیکردوە. کوێستان محەمەدیش زۆر بەڕاشکاوی بە
عومەری سەید عەلی گوتوە <<ئەوە لە دەستەڵاتی پارتییە و پارتییەکان رێنادەن.>>
من تێناگەم هەبونی گۆڕان مانای چییە لەو کابینەیەدا؟ من
لەوە تێدەگەم کوێستان محەمەد لە ناخەوە دەیەوێت چالاکان ئەو بەناهەق-حوکمدراوانە
ببین، دەشزانم بۆی بکرێت ئازادیشیان دەکات چونکە دەزانێت ستەمیان لێ کراوە. بەڵام
من دڵی باشی کوێستان محەمەدم پێویست نییە، من پێویستم بەوەیە کوێستان محەمەد دەستەڵاتی
شەرعیی خۆی بەکاربێنێت بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ مافخوراوان. کوێستان محەمەد ئەرکیەتی بەرپرسیارێتیی
خۆی جێبەجێبکات لە بەرانبەر بەناهەق-حکومدراوان، نەک جارێکی تریش ستەمیان لێ بکات.
ئەگەر پارتییش حیسابتان بۆ ناکات، وازبێنن لەو کورسییە نەک
ببنە هۆی جارێکی تریش ستەمکردن لەو ئازادیخوازانە.