بافڵ تاڵه‌بانى ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه نهێنیه‌كانى له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگى ئاشكرا ده‌كات .. زانیاریه‌كانى ناڕاست بوون
هەواڵی /
3/9/2021
1282 جار بینراوە
بابه‌تى هاوسه‌رۆكى كۆتایی هاتوه
بافڵ تاڵه‌بانى ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه نهێنیه‌كانى له‌گه‌ڵ
لاهور جه‌نگى ئاشكرا ده‌كات .. زانیاریه‌كانى ناڕاست بوون
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند،كۆبونه‌وه‌ى
نهێنیان زۆر ئه‌نجامداوه به‌ڵام هیچ نزیكبونه‌وه‌یه‌ك نیه‌و بابه‌تى هاوسه‌رۆكى كۆتایی
هاتوه ته‌نها بڕیارى سه‌ركردایه‌تى ماوه.
ڕاشیگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ى نهێنیان زۆر
ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، ئه‌وه‌ى سه‌یربوه ئه‌م
كۆبونه‌وانه زوو بڵاوده‌كرایه‌وه به‌ڵام زانیاریه‌كانى ناوى ناڕاست بوون.
بافڵ تاڵه‌بانى وتیشى، لهكۆبونهوهكانیان له‌گه‌ڵ
لاهور شێخ جه‌نگى هیچ نزیكبونه‌وه‌یه‌ك نه‌بوه‌و بابه‌تى هاوسه‌رۆكى كۆتایی هاتوه
ته‌نها بڕیارى سه‌ركردایه‌تى ماوه.
بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، یه‌كێتى ناگه‌ڕێته‌وه
پێش هه‌شتى ته‌موز و لاهور شێخ جه‌نگى به‌خواستى خۆى ده‌سه‌لاته‌كانى پێ به‌خشیوه.
له‌دواى ڕوداوه‌كانى هه‌شتى ته‌موزى ڕابردوو یه‌كه‌مجاره
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ورده‌كارى ڕوداوه‌كان بۆ خه‌ڵك ده‌خاته ڕوو هه‌روه‌ك
ڕایگه‌یاند، پێش هه‌شتى ته‌موز كوده‌تا به‌سه‌ر یه‌كێتیدا كراوه‌و ئه‌و بارهكهى ڕاستكردۆتهوهو
كوده‌تاى ڕاگرتوه.