بافڵ تاڵەبانی: دەرمانخوارد کراوم و بەڵگە و دانپێدانانم هەیە.. یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش هەشتی تەموز
هەواڵی /
3/9/2021
1074 جار بینراوە
سیخوڕم لە ناو ئەم ماڵە دۆزیوەتەوە
"گۆڕانكارییهكانی 8ی تهمموز هیچ پهیوهندییهكی
بهپارتیو توركیاو ئێرانهوه نهبووه"
بافڵ تاڵەبانی: دەرمانخوارد کراوم و بەڵگە و دانپێدانانی
خەڵکم هەیە.. یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش هەشتی تەموز
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕهتیدهكاتهوه كه ڕوداوهكانی
8ی تهمموزی ناو حیزبهكهی هیچ پهیوهندییهكی بهپارتیو توركیاو ئێرانهوه
ههبوبێت. ئاشكراشی دهكات كه ئەنجامی دانیشتنهكانی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی باش
نەبووەو نزیکنەبونەتەوە لهڕێككهوتن. جهخت لهژههرخواردنیشی دهكاتهوهو دهڵێت،
"من دەرمانخوارد کراوم و بەڵگە و دانپێدانانی خەڵکم هەیە".
بافڵ تاڵەبانی لهچاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ ژمارهیهك میدیای
ههرێمی كوردستان بهوردی باسی لهكێشهكانی یهكێتیو هۆكارهكانی گۆڕانكارییهكانی
8ی تهمموز كرد.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ژەهرخواردکردنییهوه وتی، "من
دەرمانخوارد کراومو بەڵگەو دانپێدانانی خەڵکم هەیە"، سەبارەت بەبڵاونەکردنەوەی
بەڵگەکان دەڵێت، "گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەم کە ئایا، یەکەم: بدرێتە دادگە، دووەم:
لەکوێ بدرێتە دادگە" لەهەرێمی کوردستان یان وڵاتێکی دیکە.
وتیشی، "من سیخوڕم لە ناو ئەم ماڵە دۆزیوەتەوە، سیخوڕی
حیزبێک یان وڵاتێکی دیکە نەبوو، سیخوڕی دەزگای زانیاری بوو.. من دەرمانخوارد
کراوم، بەڵگەشم هەیە کە من دەرمانخوارد کراوم لەناو ماڵی خۆم، دانپێدانانیشم هەیە،
دەرمانەکەش دۆزراوەتەوە".
لەبارەی ئەنجامی کۆبونەوەکانی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی،
هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی "هیچ نزیکنەبوینەتەوەو هیچ
دانیشتنێکمان ئەنجامی باشی نەبووە، بڕوا ناکەم بتوانین بەکۆبونەوەی داخراو کێشەکان
چارەسەر بکەین". هەروەها دەشڵێت، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکێکی "بێدەسەڵاتە"و
بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردن ناکات.
سهبارهت بهوهی دهوترێت ڕوداوهكانی 8ی تهمموز
پارتیو ئێرانو توركیای لهپشتهوه بێت، بافڵ تاڵەبانی وتی، "ئهو قسانه
ئهسڵو ئهساسی نییهو دروسكراوهو بهشێكه لهو شهڕهمیدیایه ناشرینه... نهتوركیا
ئاگاداری بو نهپارتی، نهئێران".
تایبهت بهپرسی داوای جێهێشتنی كوردستان لهلایهن
لاهور شێخ جهنگیهوه، بافڵ تاڵەبانی ڕونیكردهوه كه بڕیاری مهكتهبی سیاسی
لهوبارهیهوه بۆ لاهوور شێخ جەنگی نێردراو بڕیارەکەی بەدڵ نەبووەو وتویەتی، "سەرکردایەتیی
یەکێتی دەبێت داوای لێبکەن... ئەوە سەرکردایەتیش پێیگوت، بەڵام دیارە بڕیاری داوە
نەڕوات، چونکە لە 124 ئەندامی سەرکردایەتی 104 ئەندام پشتیوانی ئەو بۆچونە بو".
لهچاوپێكهوتنهكهیدا بافڵ تاڵەبانی بانگەشەی ئەوەی
كرد کە دوای 8ی تهمموز "هەڕەشەکردن و جنێودان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەمبووەتەوە."
وەبارەی دۆخی یەکێتی پێش ئەو گۆڕانکارییانەش بەبێ ئاماژەدان بە ناوی هیچ کەسێک دەڵێت،
"ئەنجامی گفتوگۆکردن ئەوە نییە هێز بنێریتە سەر کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی و شەقامەکە
دابخەیت و دەرگەکە بشکێنیت و پێڵاوەکەت بخەیتە سەر مێزەکەی و هەزار هەڕەشە و جنێوی
بۆ بنێریت"، دەشڵێت، پێش گۆڕانکارییەکان "هێز نێردراوەتە سەر کارگێڕی مەکتەبی
سیاسی".
هەروەها بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "من پێم وانییە، یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە جنێو و بە فەیسبووک بتوانێت لە هیچ حیزبێکی دیکە بباتەوە".
ئهوهشی وت، "پێموایە دوای 8ـی مانگ دەرفەت زیاترە بۆ ئەوەی کورد یەکڕیز بێت
بە تایبەت لە بەغدا، چونکە بابەتی رقی شەخسی نەماوە لە نێوانمان".
سهبارهت بهڕاگهیهندراوهكهی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی
لهساڵیدی 31ـی ئابی 1996دا، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "ئەوە کاری مەکتەبی سیاسی
بو، منیش پشتیوانیی هەموو بڕیارێکی یەکێتیم".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "ئێمە
باوەڕمان بە یەکڕیزیی کوردە، بەتایبەتی لە بەغدا، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، کێشە
زۆر هەیە لە دەوروبەرمان، ئێمە باوەڕمان وایە کە کورد دەبێت لە بەغدا یەکدەنگ و یەکڕیز
بێت، زۆر ئاساییە کە لێرە [ هەرێمی کوردستان] موناقەشەی چەند شتێکی زۆر بکەین، و کێبڕکێی
یەک بکەین".
بەشێک لەخەڵک گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی یەکێتی بە "کودەتا"
ناودەبەن، بەڵام بافڵ تاڵەبانی بەپێچەوانەوە بیر دەکاتەوە دەڵێت، "حەز دەکەم
بۆتان روونبکەمەوە کە ئەوە هەڵوەشاندنەوەی کودەتا بوو، دەمێک ساڵە لەنێو ئەم حیزبە
[یەکێتی] کودەتا کراوە، باسی لاهوور دەکەیت، لاهوور دەزگا ئەمنییەکانی بەکارهێنا بۆ
ئەو کودەتایەی کە ئێمە هەڵمانوەشاندەوە".
بافڵ تاڵەبانی لەقسەکانیدا بەردەوام دەبێت لە رەخنەگرتن
لە دەزگای زانیاری پێش 8ـی تەمموزو دەڵێت، "بەشێک لەدەزگای زانیاری زاڵ بوو بەسەر
هەموو ئۆرگانێکی ئەم حیزبە [یەکێتی].. هەڵبژاردنمان نەکردووە بەبێ لیستی دەزگای
زانیاری، هیچ بەرپرسێکی ئەم حیزبە بەو شێوەیە دەزگای بەکارنەهێناوە.. هیچ بەرپرسێکی
ئەم حیزبە ناوی دژە تیرۆری بەکارنەهێناوە بۆ بەهێزکردنی خۆی".
هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، "دەزانیت 40 بۆ 50٪ـی
کادیری یەکێتی نەیدەوێرا بە سیمکارتی ئاسیا قسە بکات، دەزانیت ئەوە چ تاوانێکە.. ئەوە
واتای ئەوەبوو کە متمانەیان بە دەزگای پاراستن زیاتر بوو تاوەکو دەزگای زانیاری، بەش
هەبووە لە دەزگای زانیاری کە کاری کردووە لەسەر ئەخلاقی خەڵک لە ناو حیزبەکە".
لەبارەی گۆڕانکاری لە هەردوو پۆستی بەرپرسی دەزگای زانیاری
و فەرماندەی دژە تیرۆر کە بووە هۆی نیگەرانبوونی لاهوور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی
دەڵێت، "ئێمە ئەمری حکومەتمان جێبەجێکرد، نوێنەری ئێمە لە حکومەت کاک قوبادە،
ئەو بڕیاریدا گۆڕانکارییەکە رووبدات، ئێمەش پشتیوانی بووین و جێبەجێمانکرد".
دوای چەند رۆژێک لەکێشەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، لەراگەیهندراوێکدا
کە لەپەڕەی فەرمیی فەیسبوکی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکرایەوە، بافڵ تاڵەبانی وەکو "سەرۆکی
یەکێتی" ناسێندراو بوو، لەو بارەوە دەڵێت، "من ئەو فەیسبووکە بەڕێوە نابەم
و کاتێک ئەوەم بینی بەزووترین کات پێم گوتن کە ئەوە راست نییە".
بافڵ تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات، لە دوای گۆڕانکارییەکانی
نێوخۆی حیزبەکەی سەرانەوەرگرتن، رووداوی کوشتن و رفاندنی بازرگان لە سلێمانی کەمبووەتەوە.
هەروەها بەئاماژەدان بەوەی کە پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند پەیجێک بۆ دژایەتیکردنی
بەشێک لە بەرپرسان بەکارهێنراوە و لە دوای گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی ئەو
رووداوانە کەمبوونەتەوە، دەڵێت، "لە 8ی مانگەوە، یەک جنێو بە کوڕەکانی کاک نەوشیروان
[رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان] نەدراوە، یەک جنێو بە دکتۆرە رێواز [سەرۆکی پەرلەمانی
کوردستان] نەدراوە".