#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی قۆرخکاری نان دەردەکات

هەواڵی / 29/8/2021 928 جار بینراوە

نرخی کارەبا 20% کەم بکرێتەوە
حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی قۆرخکاری نان دەردەکات


حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی قۆرخکاری نان دەردەکات و رایدەگەیێنێت، ھەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بازرگانی راسپێردران کە نرخی گازی شلی دابینکراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان بهێننە خوارەوە و وەزارەتی کارەباش نرخی ئێستای کارەبا 20% بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان کەم بکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە 29-08-2021 لە دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بازرگانی راسپێردران کە نرخی گازی شلی دابینکراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان کەمبکەنەوە، هەروەها وەزارەتی کارەباش نرخی ئێستای کارەبا 20% بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان کەم بکاتەوە.

دەقی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

1.  ھەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بازرگانی هەڵدەستن بە هێنانەخوارەوەی نرخی گازی شلی دابینکراو بۆ نانەواخانە و سە موونخانەکان بەھەماھەنگی لە گەڵ کۆمپانیای وەبەرهێنانی غاز و کارگەکان.

2. وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێ بە کەمکردنەوەی 20%ی نرخی ئێستای کارەبای نانەواخانە و سەموونخانەکان.

3. وەزارەتی بازرگانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاکان، چاودێری چڕی ئاشەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی کوالیتی ئەو ئاردەی بە ھاووڵاتیان دەدرێت دەستکاری نەکرێت.

4. وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ زامنکردنی دابینکردن و گەیاندنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بە تایبەتی ئارد.

5. سەرجەم پارێزگاکان و بازگەکانی هەرێمی کوردستان ئاگاداربکرێنەوە کە رێگا نادرێت بەشە خۆراکی ئاردی مانگانە بازرگانی پێوەبکرێت و بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی هەرێم بە هەر جۆر و پێکهاتەیەک بێت.

6. راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازێکی گونجاو لە بری ئەو بڕە کرێیەی کە کۆمپانیاکانی پشکنین لەسەر سنوورەکان وەریدەگرن بۆ بابەتی هاوردەکردنی ئارد، بەمەبەستی بارسووککردنی ئەو بازرگانانەی کە ئارد هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن و کەمکردنەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

7. سەبارەت بە کارگەکانی دروستکردنی ئارد لە هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە پێشکێشکردنی ئاسانکاری بۆ ئەم کارگانە بە مەرجێک دەبێت ئەم کارگانە بەرهەمەکانیان بە زووترین کات بخەنە ناو بازاڕی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی گونجاو.

8. پارێزگاکان لەڕێگەی لیژنەی قایمقامیەتەکانەوە چاودێری و بە دواداچوونی تووند بۆ نەهێشتنی گرانبوونی نرخی نان و کەمنەکردنەوەی کێشی نان و سزای سەرپێچیکاران دەکەن.

9. دوو هەفتەی دیکە کۆبوونەوەیەکی دیکە بە مەبەستی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکرێت.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌