كاك مسعود له‌و كتێبه‌ت چ غه‌درێكت له ‌ئیسلامی كردوه‌

وتار/ 17/08/2022 63 جار بینراوە

مه‌سعود عەبدولخالق

كاك مسعود له‌و كتێبه‌ت چ غه‌درێكت له ‌ئیسلامی كردوه‌
مسعود عبدالخالق
له‌ به‌رگی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌ی (كاك مسعود بارزانی - بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد ) جۆره‌ مێژوویه‌كی زۆر ته‌سك  ده‌گێرێته‌وه،غه‌دری له‌هه‌مو لایه‌ك كردوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ئیسلامیه‌كان وجارێ با له‌ داستانی كؤڕێ  بكه‌ین : ده‌لیت سه‌ره‌تا ته‌نیا 24 پیشمه‌رگه‌ی هیزی بارزان شه‌ڕه‌كه‌یان كردو ده‌بابه‌كانیان شكاند هیچ هێزێكی تر به‌شدار نه‌بوون (ل84 ول85) ، دوای تێكه‌ل كراوه‌ به‌ڵێڵی ده‌لێت له‌شه‌ڕه‌كه‌ لایه‌نه‌كانی تریش به‌شدار بوون و له‌یه‌ك شوێن به‌حاسته‌م ناوی ئیسلامیه‌كان ده‌هێنی ،ته‌نانه‌ت له‌ ل80تا 87 ئه‌و هه‌مو ناوه‌ی نوسیوه‌ ناوی یه‌ك ئیسلامی تێدانیه‌ له‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ به‌ مسۆگه‌ر ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌وری یه‌كه‌میان بینیبێت ئه‌وا له‌و داستانه‌ ئسلامیه‌كان ڕۆلی دوه‌میان بینی و دوو شه‌هیدیان هه‌بوو(هه‌روه‌ك كریم ئه‌حمه‌دیش وای ڕێزكردوه‌ له‌ ص366 كتاب المسیره‌ ) ، له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕأی لایه‌نه‌ مونافیسه‌كانی پارتی وه‌رناگرم به‌لكو ڕای كریم ئه‌حمه‌دم وه‌رگرتوه‌ چونكه‌‌ هه‌رده‌م دۆستی كاك مسعود بوه‌ و ده‌لێت :  چوومە لای كاك مسعود لێم پرسی چەندپێشمه‌رگه‌ت پێئاماده‌ ده‌كرێ بۆشه‌ڕی كۆڕێ ‌؟ ووتی ئیستا 12پ م لەگەڵ ماوە ئەگەر پێیان بلێم خۆتان بۆ شەڕئامادە بكەن ئەوا بەتەنها دەمێنمەوە  (كریم احمد -المسیرە ص 265-266 ) .
   له‌ ئه‌لقه‌كانی داهاتوو هه‌ندێكی تری لێ باس ده‌كه‌ین ، به‌داخه‌وه‌ به‌زۆری سه‌ركرده‌ كورده‌كانمان له‌ نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانیان مێژووی ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ مێژووی خۆیان ئینجا هه‌لده‌ستن به‌ ده‌رخستنی سه‌روه‌ریه‌كانیان وشاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان ، ده‌بوایه‌ كاك مسعود له بواری پیشمه‌رگایه‌تی و داستان و به‌رگری ئه‌وه‌نده‌ مه‌دحی خۆیانی نه‌كردبایه‌ چونكه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌پێش چاومان بوه‌ كێ زۆرترین قاره‌مانیه‌تی كردیه‌و كی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین بوه‌و .. ده‌بوایه‌ ئه‌و گرنگی به‌وه‌ بدابوایه‌ كه‌ پیشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی ( پ د ك) ده‌ستیان له‌تاڵانی نه‌بوو ، له‌گه‌ل سه‌روه‌ری یاسا بوون ئه‌وكاتی ،ده‌ست پێشخه‌ری شه‌ڕی برا كوژی نه‌بوون  ... ئه‌وانه‌ی بووتبوایه‌ ده‌مان ووت ئه‌وانه‌ ڕاستن له‌ مونافیسه‌كه‌ی باشتر بوو .
ئه‌و نوسینه‌م وه‌ك ویژدان نوسی چونكه‌ ئیسلامییه‌كان له‌وده‌مه‌ بێكه‌سن و كه‌چی ڕۆڵیكی باشیشیان له‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین بینیوه‌ .

نوێترین نوسینەکانی مه‌سعود عەبدولخالق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌