چارەنووس و قەدەری لاهور شێخ جەنگی

وتار/ 26/08/2021 479 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

چارەنووس و قەدەری لاهور شێخ جەنگی
ئیبراهیم عەباس
گەر ئەو زانیاریانە بەتەواوی راست بن، کە داوای دەرکردنی لاهور شێخ جەنگی لە کوردستان، داوای تورکەکان بێت، بەو پێیەی دوای زیارەتی پاڤێڵ و قوباد تاڵەبانی بۆ لای مەسعود بارزانی بەقورستر لە پێشوو خرایەوە رۆژەڤ و هێزی چەکداریشی بۆ جوڵاندرا. ئەگەر ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە لاهور شێخ جەنگی قبووڵی بکات، هەمان سیناریۆ چاوەڕوانی دەکات کە تورکیا ساڵی 1998 دەرهەق بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردی، بەڵام بەشێوازو شێوەی تر. ئاخر ئەوکاتیش هەر ئەوەندە ئۆجەلان رازی بوو خاکی سوریا جێبهێڵێت، ئیتر لەوە بەدوا بووە نێچیری مخابەراتی وڵاتانی دونیا و سەرئەنجام خرایە کونجی زیندان.
ئەشێت سیناریۆکە لەئێستادا جیاوازبێت و زۆر گۆڕانکاری روویاندابێت، لە راستیشدا دۆخی ئۆجەلان و لاهور شێخ جەنگی لەیەکتری دوورن، بەڵام هەر ئەوەندە لاهور رازی بوو نەک کوردستان بەڵکو تەنها سەرچنار جێبهێڵێت، بەدڵنیایی پارتی‌ و تورکەکان دوای دەکەون، تووشی دۆخێکی دەکەن هەرگیز لەبەری دەرنەچێت.
بڕیاری راست مانەوەیەتی لە ماڵ و جێگای خۆی، چونکە نە فڕۆکەکانی تورکیا بەو ئاسانیە جورئەتی بۆردومانی ماڵەکەی دەکەن و ئەگەرێکی دوریشە کوڕانی تاڵەبانی بتوانن بەهێز هێرش بکەنە سەرماڵەکەی چونکە ئەگەر ئەوە روویدا رەنگە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و کاردانەوەی هێندە گەورەی بەدوادابێت زۆرشت بگۆڕێت.
بۆ هەر چاودێریکی ئەم دۆخە، کۆی هەنگاوەکانی ئاوتکردنی لاهور شێخ جەنگی مایەی شۆکە، بەڵام کارەساتبارتر ئەو ساتە دەستپێدەکات کە بەهەر پاساوێک بێت رازی بێت ماڵەکەی جێبهێڵێت؟!

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌