#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

ئایا مەلا مستەفا کوژرا یان مرد؟بۆچی مه‌سعود بارزانی له‌ قسه‌كانی په‌شیمان بوویه‌وه‌؟

هەواڵی / 2/3/2017 4080 جار بینراوە

ئایا مەلا مستەفا بارزانی کوژرا یان مرد ؟ بۆچی مه‌سعود بارزانی له‌ قسه‌كانی په‌شیمان بوویه‌وه‌؟
شه‌ن پرێس:
مه‌سعود عه‌بدولخالق،چاودێری سیاسی و مێژوونوس،رایده‌گه‌ێنێت،رۆژی ٥/٣/١٩٧٩ تەرمەکەی مەلا مستەفای بارزانی گەیشتەوە شاری شنۆ،مه‌سعود بارزانی  وتارەکی حماسی دا و وتی: مردنی بارزانی سروشتی نەبوو، بەڵکو بەدەستی ساواک و سی ئای ئەی ئەمریکی بارزانی شەھید کرا،بەڵام کاک مه‌سعود لە کتێبەکەی ئەو دواییەی (بارزانی و بزوتنەوەی کوردایەتی )ئاماژەی پێ نەکردووەو ھەست دەکرێ لێی پەشیمان بوبێتەوە، تەنھا باسێکی فشاری سی ئای ئەی و ساواکی کردووە لەو بارەیەوە.

مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌شڵێت، ئیستاش دوای ٣٦ ساڵ ئەو راستیە ئاشکرا بکەن کە بە مردنیکی سروشتی بوو یان وەک ئەو کاتی واووترا راستە.


ده‌قی نوسینه‌كه‌ی مه‌سعود عه‌بدولخالق كه‌ له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌:

مەلا مستەفا کوژرا یان مرد(زانیاری تایبەت)


مردنی مەلامستەفا دڵی ھەمو کوردی جیھانی ھەژاند، چونکە بەمەزلومی و بێ ئەوەی رزگاری میللەتەکەی ببینێ سەری نایەوە , ئەو کات ئەمن لە زانکۆی سلێمانی بووم، خوێندکارە کچەکانی سلێمانی بە خۆپیشاندان ھاتنە دەرەوە لەزانکۆ بە دروشمی (سەرۆکی ھەموو کوردان بوو خوای لێخۆش بیت زۆر ئازا بوو)بە شەقامەکانی سلێمانی سوڕانەوە، شەعبیەتی بۆیە زۆر بوو چونکە تا دوا ھەناسەی(وەک لە بەلگەنامەکانی ئەمریکی و بەریتانیش ھاتوە ) ھەر خواستی ھەمو کورد بوو نەک خۆویستی ئێستا ئاسا.
پرسیارەکەی من لێرە دەست پێدەکات : رۆژی ٥/٣/١٩٧٩ تەرمەکەی گەیشتەوە شاری شنۆ ،کاک مسعود وتارەکی حماسی دا، ووتی: مردنی بارزانی سروشتی نەبوو، بەڵکو بەدەستی ساواک و سی ئای ئەی ئەمریکی بارزانی شەھید کرا، جاریکی تر ئەو ووتەیە لە کتێبی (ئەوەی بەعس پێی نەکرا، م.ڕەوشەن کردی- لە بڵاوکراوەکانی (پ.د.ک) دووبارە کرایەوە ، بەڵام کاک مسعود لە کتێبەکەی ئەو دواییەی (بارزانی و بزوتنەوەی کوردایەتی )ئاماژەی پێ نەکردووەو ھەست دەکرێ لێی پەشیمان بوبێتەوە، تەنھا باسێکی فشاری سی ئای ئەی و ساواکی کردووە لەو بارەیەوە.
ئیستاش دوای ٣٦ سال ئەو راستیە ئاشکرا بکەن کە بە مردنیکی سروشتی بوو یان وەک ئەو کاتی واووترا راستە .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌