بەوێنە؛ قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق دەبێتە بۆیاخچی

هەواڵی / 11/1/2017 562 جار بینراوە

بەوێنە؛ قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق دەبێتە بۆیاخچی
هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌ .


شه‌ن پرێس :
دوای ئەوەی لە قەزای سەیدسادق هەڵمەتێك ڕاگەیەنرا بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ سندوقی شێرپەنجە، لە سەر پێشنیاری قائیمقامی قەزاكە ژمارەیەكی زۆر گەنجی ئەو قەزایە لەسەر شەقامی سەرەكی ناوبازاڕی قەزاكە دەستیان كرد بە كاری "بۆیاخ كردنی پێڵاو" و داهاتەكەی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە تەرخان دەكرێت.

وەك لە وێنەكەدا كه‌ تۆڕی میدیایی خه‌ڵك بلاوی كردۆته‌وه‌ ، دەردەكەوێت، دیاری ڕه‌فیق، قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق، به‌مه‌به‌ستی هاندانی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ "قۆنه‌ره‌ بۆیاخ" ده‌كات و ئەمەش كاردانەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لێ‌ كەوتۆتەوە.

بەپێی ئەو كاردانەوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەسەر ئەو پڕۆژەیە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان دەستخۆشیان لێ‌ كردوون بۆ ئەو پڕۆژەیە و بە "كارێكی مرۆیی گەورە" وەسف كراوە.

 


زۆرترین بینراو