ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى: هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ نه‌مانی په‌رله‌مان‌ و ده‌نگی ئازاد

هەواڵی / 11/1/2017 306 جار بینراوە

بۆ درێژه‌دان‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ میلیشیایی
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى: هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ نه‌مانی په‌رله‌مان‌ و ده‌نگی ئازاد
شه‌ن پرێس:

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێگریكردن له‌ په‌رله‌مانتاران بۆ نه‌هێشتنی‌ چاودێرییه‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ شه‌ن پرێسی ڕاگه‌یاند،" له‌ دوای 23ی حوزه‌یرانی 2015 هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ نه‌مانی په‌رله‌مان‌ و ده‌نگی ئازادو ئیهانه‌ی په‌رله‌مانتاران،ئامانج له‌و كاره‌ش بۆ نه‌مانی چاودێریكردنی په‌رله‌مانه‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ‌و درێژه‌دانه‌ به‌ حوكمی‌ تاكڕه‌ویی ‌‌و سته‌مكاریی ‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ میلیشیایی".
وتیشی، هه‌تا هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ده‌ست حیزبه‌وه‌ بن دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ چاوه‌ڕانكراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش قوربانین، چونكه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ بكه‌ن.

خێزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تەندروستی

خواردنه‌وه‌ى ئاویی چه‌وه‌نده‌ر كارایی ماسوڵكه‌كان زیاتر ده‌كات

چی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان دڵ و ئاوی چه‌وه‌نده‌ر هه‌یه‌ ؟

ئەو كرداره‌ هەڵانەی ددان وێران دەكەن

هه‌ڵه‌كان ڕۆژانه‌ ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ین

ئایا چاى سەفەرى دەبێتە هۆى شێرپەنجە؟

ئایا مادده‌ی كیمیاییی تێدایه‌ ؟

زۆرترین بینراو