دوو منداڵەكەی عەلی حەمەسالح لە بازگەی پردێ‌ باسی چیان كرد؟

هەواڵی / 11/1/2017 655 جار بینراوە

لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگری لێكرا لەگەڵ سۆران عومەر
دوو منداڵەكەی عەلی حەمەسالح لە بازگەی پردێ‌ باسی چیان كرد؟
شه‌ن پرێس:

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، كە شەوی ڕابردوو لە "بازگەی پردێ‌ لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگری لێكرا لەگەڵ سۆران عومەر، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی كۆمەڵ بچنە هەولێر" باسی دەمەتەقێی نێوان دوو منداڵەكەی دەكات لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا لەو كاتەی "چەكدارەكان میلی تفەنگیان هێنایەوە".
عەلی حەمەساڵح باسی دەمەتەقێی مناڵەكانی بە ناوەكانی "ڕاڤین و ڕۆڤان" دەكات و دەڵێت: "ڕاڤین (٧ساڵ) بە ڕۆڤان (٥ساڵ)ی وت: ڕۆڤان سەردانەوێنە با فیشەك لێتنەدات" و وتیشی، "بەردەوام پرسیاریان دەكرد بابە ئەوە چیە بۆ ناهێڵن بڕۆین! ئێستاشی لەگەڵ بێت وەڵامم نەدانەوە، چونكە نە تێدەگەن نەدەمەوێت تێبگەن".
بەردەوام پرسیاریان دەكرد بابە ئەوە چیە بۆ ناهێڵن بڕۆین! ئێستاشی لەگەڵ بێت وەڵامم نەدانەوە، چونكە نە تێدەگەن نەدەمەوێت تێبگەن.
ئەمە یەكەمین جار نییە باری دەروونی منداڵەكانم تێكبدەن، ئەو كاتەش هەڵیان كوتیایە سەر ماڵ خەزورم (خێزان و منداڵی من لەوی بوون) و ٢٥ فیشەكیان پێوەنان وكەسێكیان برینداركرد و كەس نەگیرا، تاماوەیەكی زۆر دۆخی دەروونی منداڵەكان تێكچووبون.

زۆرترین بینراو