كۆمه‌ڵ به‌توندی ئیدانه‌ی رێگریكردن له‌ سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ سالح ده‌كات

هەواڵی / 11/1/2017 269 جار بینراوە

كۆمه‌ڵ به‌توندی ئیدانه‌ی رێگریكردن له‌ سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ سالح ده‌كات
شه‌ن پرێس:
رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند : كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان زۆر نیگه‌رانه‌ و ئیدانه‌ی رێگریكردن له‌ سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و داوا ده‌كات ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه‌ بكرێت .
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی : ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ خزمه‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كفتوگۆی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان نه‌كات و ئه‌و لێكترازانه‌ی قوڵه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ قوڵتری ده‌كاته‌وه‌ .
رێبوار حه‌مه‌د ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئێمه‌ چاوه‌رێی ئه‌وه‌بوون په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه‌ كه‌بۆته‌ په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به‌ حوكمڕانی هه‌رێمه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی كاری له‌و جۆره‌ ده‌باره‌ نه‌بێته‌وه‌ .

زۆرترین بینراو