ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: په‌رله‌مانتار خاوه‌نى پارێز به‌ندى یاساییه ناكرێت‌ ڕێگرێ لێبكرێت

هەواڵی / 11/1/2017 130 جار بینراوە

‌ڕێگرى كردن له‌ (سۆران عومه‌ر)و( عه‌لى حمه‌ سالح)
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: په‌رله‌مانتار خاوه‌نى پارێز به‌ندى یاساییه ‌ناكرێت‌ ڕێگرێ لێبكرێت
 شه‌ن پرێس:

ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ په‌یامێكى ڕۆژنامه‌وانى سه‌باره‌ت به‌ڕێگرى كردن له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى كوردستان( سۆران عومه‌ر)و( عه‌لى حمه‌ صالح) بۆ شارى هه‌ولێر له‌بازگه‌ى پردێ له‌شه‌وى چوارشه‌مه‌ ‌10/1/2017 بڵاوكردوه‌و ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ كاره‌ پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى هاتوچۆیه‌،كه‌ یه‌كێكه‌ له‌مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانى مرۆڤه‌كان و له‌جارنامه‌ى جیهانى مافه‌كانى مرۆڤ هاتوه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان ئازادن له‌ هاتوچۆو ده‌ست نیشان كردنى شوێنى حه‌وانه‌وه‌.

‌ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ راشیگه‌یاندوه"وێڕاى ئه‌وه‌ى نیگه‌رانى خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره،پێویسته‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مان ڕێزى لێ بگیرێت كه‌ نوێنه‌رى خه‌ڵكه‌و وه‌ خاوه‌نى پارێز به‌ندى یاساییه‌و ناكرێ به‌و شێوه‌ ڕێگرێ لێ بكرێ،وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان و هه‌ر هاوڵاتیه‌كى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڕێكارى یاسایى به‌رامبه‌ریان ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ى دادگاوه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و ڕێز له‌یاسا سه‌روه‌رى بگیرێت.

زۆرترین بینراو