ئه‌و نهێنیه‌ گه‌وره‌ و شاراوانه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كیتی پارتی دابوون چی بوو ؟

هەواڵی / 11/1/2017 1218 جار بینراوە

ئه‌و نهێنیه‌ گه‌وره‌ و شاراوانه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كیتی پارتی دابوون چی بوو ؟

گۆڕان مه‌له‌فی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كانیانه‌ .


شه‌ن پرێس :
بە پێی سەرچاوەیەكی باڵای نزیك لە مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی هەندێ نهێنی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی هەردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ویەكیتی ئاشكرا ئه‌كات .

به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای ستانده‌ر ، لەوكۆبونەوەیە كۆمەڵێك تەنزیراتی مەلا بەختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كاری بۆكراوە ، ئەویش ئەوەیە لەرێكەوتن لەگەل بزوتنه‌وه‌ی گۆران زیاتر یەكیتی دادەبرێ و دەكەوێتە بەشێكی كوردستان ، هەرچی رێكەوتنە لەگەل پارتی لەسەر ئاستی كوردستان و جیهانە یەكیتی دەكریتەوە ،

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ ، ئەوبۆچونە لای ئیرانیەكانیش بەرجەستەیە و پێیان باشە و لەگەل توركیاش لای برادەرانی پارتی باس كراوە پێیان باش بوە ، هیچ كامیان لەگەل گۆرانیان پێباش نەبوە .

سایتی ده‌زگای ستانده‌ر ئه‌شلیت : لەلایەكی تریش مەلابەختیار و زۆربەی مه‌كته‌بی سیاسی یەكیتی گەیشتونە ئەو قەناعەتەی هەر لایەك ناكۆكی لەگەل پارتی بەرپا بكا زەرەر دەكا ،لەسەر ئەو بنچینانە بەشیكی گەورەی هەردووبالی (ناوەند و زۆرینە) پییان باشە لەگەل پارتی ریكبكەوین ، تەنانەت ئەوبەشە زۆرە پییان باشە ئەوجارە باسی یەكگرتنی یەكیتی وپارتیش بكریت وەك یەك حزب كاربكەن ،

وەك ئەوسەرچاوەیە دەلیت كاتی لەسالی 1992 پیش شەری براكوژی مام جلالیش بەگەلالەیەكی وا رازی بوو ، واپیدەچی لەقۆناغی یەكەم رێكبكەون لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی پەنجا بە پەنجا تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هەركاتیك كرا یان نەكرا ، ئینجا بەشداری حزبەكانی تریش وەك نەوەتەكان ،

هەر ئەو سەرچاوەیە ووتی كۆبونەوەكە قەول بوو مانگی رابووردوو بكریت بەلام مەرجی پارتی ئەوەبوو كە ریكەوتنی یەكیتی و گۆران كۆتایی بێت و ئینجا پرۆژەی ئەو بۆریە نەوتیەی بۆ ئیرانیش هەلوەشیتەوە ، لەئیستا زۆرینەی هەردووبال پییان باشە پرۆژەكە و ریكەوتنەكە لەگەل گۆران نەبێتە ریگر لەوپرۆژەیەی لەگەل پارتی

ئەوەشی نەشاردەوە بەشیك لەناو یەكیتی بەو هەنگاوە رازی نین و پێیان وایە توركیا پارتی فرۆشتوە بە عیراق و پاش ماوەیەكی كەم دەردەكەوی و با پرۆژەی خۆمان(مەبەستی یەكیتیە ) تێكەڵی ئەو مەلەفە ئاڵۆزەی پارتی نەكەین كەوا شكستەكانی بە قووڵی دەركەوتوە .

خێزان

ژنان هیچ شاره‌زاییه‌كیان ده‌رباره‌ی (كۆندۆمی مێینه‌) نییه‌

كۆندۆمی ژنانه‌ چییه‌و چۆن به‌كارده‌هێنرێ‌؟

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو