هەندێك لەو نەخۆشیانەی كە بەهۆی سـێـكـس كردنەوە دەگوازرێنەوە

هەواڵی / 11/1/2017 1509 جار بینراوە

ناوه‌كانیان بزانه‌
هەندێك لەو نەخۆشیانەی كە بەهۆی سـێـكـس كردنەوە دەگوازرێنەوە
و:شه‌ن پرێس:

ئەو نەخۆشییە گوازراوانەی كە لەڕێی سێكس كردنەوە دەگوازرێنەوە و بەزاراوەی پزیشكی پێیان دەووترێت (transmitted disease sexually  ) لەهەرە باوترینی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی زاووزێن, جا چ هی ڕەگەزی نێر بێت, یان مێ‌ .
لێرەدا باس لەهەندێك لە نیشانەكانی ئەو نەخۆشییانە دەكەین كە دەكرێت بەهۆی سێكسكردنەوە بگوازرێنەوە, هەروەك باسیش لەشێوازی خـۆپـاراسـتـن لێیان دەكەین, كە ئەمانەن :
1 / دروست بوونی ئازارێكی زۆر لەناوچەی ئەندامی زاووزێ‌ .
2 / هاتنە دەرەوەی كێم و پیسی لەو شوێنە .
3 / سوتانەوە و خورانی ئەندامی زاووزێ‌ .
4 / بوونی ئازار لەكاتی ئەنجامدانی كاری سێكسی و سەرجێییدا .
5 / بوونی ئازارێكی زۆر لەكاتی میز كردندا .
6 / بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای لەش .
ئەمەو جگە لەنەخۆشیی ( ئــایــدز ) كە هۆكارەكەی ڤایرۆسی جۆری (HIV  ) یە, هەموو جۆرەكانی تری نەخۆشیە گواستراوە سێكسیەكان چارەسەر دەكرێن و دەرمانی پێویست و تایبەتیی خۆیان هەیە .
جا لەكاتی بوونی هەریەكێك لەم نیشانانەدا پێویستە كەسەكە سەردانی پزیشكی تایبەت و پسپۆڕ بكات و چارەسەری پێویستی بۆ وەربگرێت, بەڵام بەر لەوەش چەند ڕێگایەكی خۆپاراستن هەیە كەدەتوانرێت بەهۆیانەوە ڕێگری لەڕوودانی ئەو نەخۆشییانە بكرێت, كە ئەمانەن :
1 / بەكارهێنانی خـاولـیـی تایبەتی لەكاتی خۆشۆردندا .
2 / خۆشۆردن پێش و دوای ئەنجامدانی پەیوەندیی سێكسی .
3 / خێرا كۆتاییهێنان بە هەر پەیوەندیەكی سێكسیی نادروست .
4 / لەكاتی ئەنجامدانی هەر پەیوەندییەكی نادروستدا, پێویستە بەزوویی پشكنین بۆ ئەو نەخۆشییانە بكرێت .

زۆرترین بینراو