#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

چـیـن هەڕەشەی تـۆڵـە سەندنەوە لە دۆناڵد ترامب دەكات

هەواڵی / 11/1/2017 276 جار بینراوە

هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌
چـیـن هەڕەشەی تـۆڵـە سەندنەوە لە دۆناڵد ترامب دەكات
و:شه‌ن پرێس:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەحكومەتی چینی بڵاوكردووەتەوە كە هەڕەشەی خۆیان گەیاندووەتە دۆناڵد ترامبی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بەتۆڵە لێسەندنەوەی توند ئەگەر بێتو واشنتن بۆچوونی خۆی بگۆڕێ‌ و دان بە تایوندا بنێت وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ .
ئەو هەڕەشانەی چین لەووتارێكی حكومەتی پەكیندا هات كە لەڕۆژنامەی ( گلوبال تایمز ) ی چینیدا بڵاوكرابووەوە بەهۆی سەردانەكەی ( تسای ئینج وون ) ی سەرۆك وەزیرانی تایوانەوە بۆ شاری ( هیوستن ) لە ویلایەتی تەكساسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, كە لەوێ‌ چاوی بەسەركردەكانی پارتی كۆماری و لەنێویشیاندا حاكمی ویلایەتەكە كەوتبوو .
لای خۆشیەوە ( بیری ) ی حاكمی ویلایەتی تەكساس چەند وێنەیەكی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ تسای لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردبووەوە و نوسیبووی كە باسیان لە فراوانتر كردنی كارە بازرگانی و ئابووریەكانی نێوان هەردوولا كردووە .
ئەمەو وابڕیارە كە سەرۆك وەزیرانی تایوان لەمیانەی گەشتەكەیدا بۆ ئەمریكای ناوەڕاست, سەردانی هەریەكە لە هندوراس و نیكاراگوا و گواتیمالا و سلفادۆریش بكات و لەكاتی تەواو بوونی گەشتەكەیشیدا بگەڕێتەوە و سەردانی شاری ( سان فرانسیسكۆ ) لەویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا بكات .
حكومەتی پەكین هۆشیاریی توندی داوەتە واشنتن لەوەی كە دیدار و كۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانەكەی تایواندا ئەنجام بدات, هەروەك لەدوای سەركەوتنی ترامبیش تسای بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لەناوبراو كرد و چینیش هەڕەشەی لەهەردوولایان كرد .
ئەمەو بەرپرسانی باڵای ئەمریكیش پێیان وایە كە ئەگەر بێتو ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی تایوانەوە بگۆڕێ‌ و دان بەسەربەخۆییاندا بنێت, ئەوا زۆر نزیكە چینیش لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا بەشێوەی سەربازی بەگژ بەژەوەندیەكانی ئەمریكادا بچێتەوە .

زۆرترین بینراو