بەشار ئەسەد: ئـێـمـە لـەسـەر ڕێـی سـەركـەوتـنـیـن
هەواڵی /
11/1/2017
173 جار بینراوە
لەدیدارێكیدا
لەگەڵ میدیا فەڕەنسیەكان
بەشار ئەسەد:
ئـێـمـە لـەسـەر ڕێـی سـەركـەوتـنـیـن
و:شهن پرێس:
لەمیانەی
دیدارێكیدا لەگەڵا ( 3 ) كەناڵی میدیایی فەڕەنسیدا ( بشار الاسد ) ی سەرۆكی ڕژێمی
سوریا پێی وابوو كە كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری حەلەب بە سەرەتای قۆناغێكی بنەڕەتی دادەنرێت
بۆ كۆتاییهێنان بەو ململانێ و شەڕە نێوخۆییەی كە لەساڵی ( 2011 ) ە و لەچوارچێوەی
بەناو بەهاری عەرەبیدا لە سوریا سەریهەڵداوە, هەروەك جەختیشی كردەوە و ووتی : ئێمە
لەسەر ڕێی سەركەوتنین .
ئەوەبوو
كە لە ( 22 ی كانونی یەكەم ) ی ڕابردوودا ڕژێمەكەی ئەسەد بەهاوكاریی ڕوسیا و ئێران
كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتیی شاری حەلەبی لەباكوری سوریا ڕاگەیاند, كەماوەیەكی
دوورودرێژبوو شەڕ و پێكدادانی توند و بۆردومانی وێرانكەری تیا ڕوودا لەگەڵ لایەنە
بەرگریكارەكاندا .
ئەسەد بە
زمانی ئینگلیزی بە كەناڵەكانی ( ئاڕ تی ئێڵ ) و ئیزگە و تەلەفزیۆنی ( فرانس ئینۆ )
ی ڕاگەیاند كە ئەمـە قۆناغێكی سەرەكی و بنەڕەتیە لەم جەنگەدا, ئێمە لەسەر ڕێی سەركەوتنین,
هەرچەندە كە پێویستە بە یەكجاری تیرۆریستان لە تەواوی ووڵاتدا لەناوبەرین و نەیانهێڵین
.
لەوەڵامی
پرسیاری ڕۆژنامەنوسە فەڕەنسیەكانیشدا لەبارەی بۆردومانی زۆر و وێرانكاریی شارەكە و
كوژرانی خەڵكێكی زۆریشەوە, ئەسەد ووتی: ئەوە ئەو باجەیە كە هەندێك جار دەبێت بیدەین,
هەروەك ووتیشی: زۆر ناخۆشە كاتێك دەبینین بەشێكی گرنگی ووڵاتەكەمان ئاوها وێران و
كاول بووە, دەبینین جۆگەلەی خوێن هەستاوە, بەڵام خۆ بەدرێژایی مێژوو نەمانبینیوە كە
جەنگێكی باش ڕوویدابێت, جەنگ هەمووی خراپە, بەڵام بۆ ڕزگار كردنی هاووڵاتیانمان لەدەستی
ئەو تیرۆریستانە دەبوو ئەو كارە بكەین .