ترامپ زاواكەی خۆی دەكاتە گـەورە ڕاوێـژكـار

هەواڵی / 10/1/2017 366 جار بینراوە

تەمەن (35) ساڵە
ترامپ زاواكەی خۆی دەكاتە گـەورە ڕاوێـژكـار
و:شه‌ن پرێس:

میدیا ئەمریكیەكان بڵاویانكردووەتەوە كە پێدەچێت دۆناڵد ترامبی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ( جارید كوشنر ) ی زاوای بكاتە گەورەی ڕاوێژكارەكانی خۆی و بەو پۆستە باڵایە دایبمەزرێنێت .
كوشنری تەمەن ( 35 ) ساڵەی زاوای ترامب و مێردی ( ئیفانكا ) ی كچی, ڕۆڵێكی سەرەكیی بینی لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكانی هەڵبژارنە سەرۆكایەتیەكەی ئەمریكا بۆ سەركەوتنی ترامبی خەزوری .
لەو بارەیەوە تۆڕی ( ئێن بی سی ) لەپارێزەرێكی كوشنری گواستووەتەوە كە ناوبراو پابەندە بەتەواوی یاسا ئەخلاقی و سلوكی و فیدراڵیەكانی ئەمریكاوە و لەگەڵ نوسینگەی سلوكیاتی حكومیشدا لەدانوستان و گفتوگۆدان بۆ هەنگاوە پێویستەكان لەو بارەیەوە و بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە باڵایە لەلایەن كوشنرەوە, چونكە بەپێی یاساكانی ئەمریكا هیچ سەرۆكێكی ئەو ووڵاتە بۆی نیە كە هیچ پۆستێكی باڵا بداتە كەسە نزیكەكانی خـۆی, بەڵام ڕاوێژكارەكانی ترامب دەڵێن دامەزراندنی كەسە نزیكەكان لەكۆشكی سپی – نەك وەزارەتەكان – بەو توندییە نیە و دەكرێت دابمەزرێنرێت .

زۆرترین بینراو