مه‌ترسییه‌كانى به‌كارهێنانى لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو
هەواڵی /
10/1/2017
529 جار بینراوە
مه‌ترسییه‌كانى به‌كارهێنانى لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو
شه‌ن پرێس :
به
پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانایانى ئه‌مه‌ریكى ،ئه‌و كه‌سانه‌ى
لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو به‌كاردێنن تووشى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌وكردنى چاو
ده‌بنه‌وه . زانایان دواى ئه‌نجامدانى لێكۆلێنهوهیهكى زانستى كه له
سه‌ر 1000 كه‌سى ئه‌مه‌ریكى كه ته‌مه‌نییان له نێوان 18 تا 80 ساڵى
ئه‌نجامدا و لێنزى چاویان به‌كارهێنابوو ، ئه‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ده‌ست هێنا
.
به
ووته‌ى توێژه‌ران 99 له سه‌داى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى
چاویان به‌كارهێنا بوو به هۆى رٍهچاو نه‌كردنى رێنه‌ماییه
ته‌ندورستییه‌كان تووشى نه‌خۆشییه‌كانى چاو و هه‌وكردنى چاو ببوونه‌وه .
هه‌روه‌خا 87 له سه‌داى ئه‌و كه‌سانه له كاتى خه‌وتنیشدا لێنز یا
عهدهسهكانیان له چاویان نه‌هێنابووه ده‌ره‌وه .
هه‌روه‌ها
به رێژه‌ى 16 له‌سه‌داى ئه‌و كه‌سانه لێنز یا عهدهسهكانیان له نێو
ئاو راگرتبوو كه ئه‌وه كارێكى زۆر هه‌ڵه‌یه ، چونكه
میكرۆئۆرگانیسمهكانى نێو ئاو ده‌توانن لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو ئالووده یا
پیس بكه‌ن . بۆیه زانایان هۆشدارى ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ى كه لێنز یا
عه‌ده‌سه‌ى چاو به‌كار دێنن نهكینه نێو ئاوه‌وه . داوا ده‌كه‌ن كه هه‌ر
ماوه جارێك لێنز یا عهدهسهكانیان بگۆرن .