بەم نیشانانەدا بزانە كە پیاوهكهت لێت بێزارە و دەیەوێت لێت دوور بكەوێتەوە
هەواڵی /
9/1/2017
1776 جار بینراوە
بـۆ
خـانـمـان
بەم نیشانانەدا
بزانە كە پیاوهكهت لێت بێزارە و دەیەوێت لێت دوور بكەوێتەوە
ئا:شەن
پرێس
لەپەیوەندیی
هاوسەریدا زۆر كات كیشە و گرفت ڕوو دەدەن و كەم و زۆر كاریگەرییان دەبێت لەسەر خۆشەویستی
و پەیوەندیی نێوان ژن و مێردەكان و هەندێك جاریش ئەگەر كاری پێویست نەكرێت, ڕەنگە
درێژ بخایەنێ و دواجاریش بە لێكجیابوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزانەكە كۆتایی پێ بێت
.
لەم بەشەدا
ڕوودەكەینە خانمان و هۆشیارییان دەدەینێ لەوەی كە ووریای مامەڵە و هەڵسەوكەوتی پیاوەكەی
بێ و كارێك نەكات كە پیاوەكەی لێی دوور بكەوێتەوە و هەست بە بێزاری و نیگەرانی
بكات لێی, چونكە ئەوكاتە یان شەڕ و شۆڕ و ئاڵۆزی دروست دەبێت, یان كارەكە دەگاتە
ئاستی تەڵاق و جیابوونەوە, یانیش پیاوەكە ڕوو دەكاتە خۆشەویستیی ئافرەتێكی تر و بیر
لە ناپاكیی هاوسەرگیری, یان هێنانی ژنی دووەم دەكاتەوە .
ئەمانەش
چەند ڕەفتار و هەڵسوكەوتێكی پیاوانن, كە نیشانەن بۆ بێزاریی پیاوەكەت و دووركەوتنەوەی
لێت :
1 / هەمیشە
سەرزەنشتت دەكات
هەركات هەستت
كرد كە پیاوەكەت زۆر لۆمە و سەرزەنشتت دەكات, ئەوە بزانە كە زۆر لێت بێزار و نیگەرانەو
ڕەفتارەكانت تەواو بێزاری كردووە, بۆیە بەزوویی مامەڵە و هەڵسوكەوتەكانت بگۆڕە و خۆت
چاك بكە .
2 / ڕێــز
نەگرتنت وەك جاران
ئەمەش نیشانەیەكی
تری بێزاریی پیاوەكەتە لێت , كە وەك جاران ڕێزت ناگرێ و بەدەم داواكارییەكانتەوە
نایات, یان بەبێزاری و بێگارییەوە بۆتی دەكات .
3 /
توندبوونی لەگەڵ منداڵەكاندا
توند و
خراپ مامەڵەكردنی پیاوان لەگەڵ منداڵەكانیدا بەزۆری نیشانەی بێزارییەتی لەژنەكەی ,
بەڵام بە منداڵەكانی دەردەبڕێ و پێی وایە كە ئەگەر ئەوان نەبوونایە, ئەو ئاسانتر
دەیتوانی دەست لەو ژنە بەربدات و لێی جیا ببێتەوە, بۆیە كە داخی ژنەكەی بە منداڵەكانی
دەردەبڕێت .
4 / زۆركات
حەز دەكات بە تــەنــهــا بێت
هەركات هەستت
كرد كە پیاوەكەت هەمیشە حەز بە تەنهایی دەكات, بۆ نوستن و سەیر كردنی تەلەفزیۆن و
چوونە دەرەوە, بزانە كە ئەوە نیشانەیەكی مەترسیدارە لەسەر تۆ, چونكە لێت بێزار بووە
و نایەوێ لەگەڵت دابنیشێ و لێت بێ ئومێد بووە .
5 / هیچ
هەنگاوێك بەرەو ئاشت بوونەوە نانێت
هەركات هەستتكرد
كە پیاوەكەت بەتەنگ كاروباری ماڵەوە نیە و بەهەموو شتێك توڕە دەبێ و ڕێنمایی و ئامۆژگارییەكان
كاری تێناكەن, ئەوە بزانە كە نیازی جیابوونەوەی هەیە و گەیشتووەتە ئەوپەڕی بێزاری
و دڵ شكانی لێت, هەوڵ بدە ڕاوێژ بەپسپۆڕێكی خێزانی بكەیت و هەرچۆنێك بووە ئاشتی بكەرەوە
و ئەو مامەڵە و ڕەفتارانەشت كە بووەتە هۆی ئەو بێزارییەی لێت, وازی لێ بهێنە و
دووبارەیان مەكەرەوە .
6 / حەزی
بەكاری سێكسی نیە و داوای ناكات
لەكۆتا
خاڵدا باس لەوە دەكەین كە هەركات هەستت كرد پیاوەكەت حەزی بە سێكس كردن نەماوە لەگەڵتا
و وەكو جاران داوای ناكات, ئەوە بزانە كە پەیوەندیەكەتان لەدوایین پلەی مەترسی و
داڕووخاندایە, بە پەلە هەنگاو بنێ بۆ چارەسەر كردنی .