له‌ته‌مه‌نی‌ چه‌ند ساڵیه‌وه‌ ده‌ست نوێژ ئه‌شكێت ؟ ژن و مێر ده‌ستنوێژیان له‌یه‌كتری ئه‌شكێت ؟

هەواڵی / 7/1/2017 2327 جار بینراوە

له‌ته‌مه‌نی‌ چه‌ند ساڵیه‌وه‌ ده‌ست نوێژ ئه‌شكێت ؟ ژن و مێر ده‌ستنوێژیان له‌یه‌كتری ئه‌شكێت ؟

شه‌ن پرێس :
- له‌ته‌مه‌نی‌ چه‌ند ساڵیه‌وه‌ ده‌ست نوێژ ئه‌شكێت ؟ ژن و مێر ده‌ستنوێژیان له‌یه‌كتری ئه‌شكێت ؟

وه‌ڵام :
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی
ده‌ست نوێژ شكاندن قسه‌ و باسێكی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان زانایاندا، هه‌ندێك له‌ زانایان وه‌ك شافعیه‌كان به‌ڕه‌هایی ده‌یشكێنن، و هه‌ندێكیشیان به‌ ڕه‌هایی نایشكێنن، و هه‌ندێكیشیان بۆچونیان مام ناوه‌نده‌ له‌ مباره‌یه‌وه‌.
به‌ڵام بۆچوونی په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ست به‌ركه‌وتنی ئافره‌ت هه‌ر كه‌سێك بێت و له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت ده‌ستنوێژ ناشكێنێت، مه‌گه‌ر ده‌ست به‌ركه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ ئاره‌زووی كه‌سه‌كه‌ بجوڵێنێت و ته‌ڕایی له‌ ئه‌ندامی زاوزێی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌و كات ده‌ستنوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.

وه‌گه‌ر نا ته‌نها ده‌ست به‌ركه‌وتنێكی ئاسایی هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپی بۆ سه‌ر ده‌ستنوێژ نیه‌، و سه‌باره‌ت به‌و ئایه‌ته‌یش كه‌ باس له‌و شتانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌ستنوێژ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ نێوانیاندا ده‌فه‌رمووێت: [أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَا‌ء]. (النسا‌ء: من اڵایه‌43).

زانایان ده‌فه‌رموون مه‌به‌ستی ئایه‌ته‌كه‌ چوونه‌ لاو كاری سه‌رجێییه‌ نه‌ك ته‌نها ده‌ست به‌ركه‌وتن، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌ باس له‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ن پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌ستنوێژی له‌ ئافره‌ت نه‌شۆردۆته‌وه‌، له‌وانه‌یش خاتوو عائیشه‌ بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێت: {كُنْتُ أَنَامُ بَیْنَ یدَیْ رَسُولِ اللَّهِ صلی الله‌ علیه‌ وسلم  وَڕجْلای فِی قِبْلِهِ، فَإِذا سَجَدَ غَمَزَنِی فَقَبَضتُ ڕجْلیَّ فَإِذا قَامَ بَسَطتُهُمَا}.رواه البخاری.
واته‌: من له‌به‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌نووستم و قاچم ده‌چووه‌ به‌رنوێژه‌كه‌ی ئه‌و – دیاره‌ ژوره‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ بچوك بووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ شوێنیان هه‌بووه‌- كه‌ ده‌یویست كڕنوش ببات، ده‌ستی ده‌دا له‌ قاچمه‌وه‌ و منیش قاچم هه‌ڵده‌كێشا وه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌ قاچه‌كانم درێژ ده‌كرده‌وه‌.

وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێت: {أن النبی صلی الله‌ علیه‌ وسلم قَبَّڵ امْرَأَه‌ً مِنْ نِسَائِهِ ثمَّ خَرَجَ إِلی‌ الصَّڵاه‌ِ وَلمْ يتَوَچَّأْ}. رواه أبوداود وصححه اڵ‌لبانی:

واته‌: پێغه‌مبه‌ری خودا یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانی ماچ كرد و پاشان ده‌چوو نوێژی ده‌كرد  و ده‌ستنوێژیشی نه‌ده‌گرته‌وه‌.

وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تریشدا ده‌فه‌رمووێت: {فَقَدْتُ رَسُول اللَّهِ صلی الله‌ علیه‌ وسلم لیْله‌ً مِنْ الْفِرَاشِ فَالْتَمَسْتُهُ فَوَقَعَتْ يدِی عَلی‌ بَطنِ قَدَمَیْهِ وَهُوَ فِی الْمَسْجِدِ}. رواه مسلم.

واته‌: شه‌وێكیان له‌ جێگه‌كه‌ی خۆمدا ده‌ستم گێڕا بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌گه‌ڕام ، هه‌تا ده‌ستم كه‌وته‌ سه‌ر سنگی پێی و له‌ كاتی كڕنوش بردندا بوو.
وه‌ هه‌موو ئه‌م فه‌رموودانه‌ی باسمان كردن فه‌رمووده‌ی دروستن (صحیح) و هه‌مووشیان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ست به‌ركه‌وتنی پیاو بۆ ژن یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستنوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه‌، چونكه‌ له‌ هیچ كام له‌و فه‌رموودانه‌دا پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌ستنوێژی نه‌گرتۆته‌وه‌ یان نوێژه‌كه‌ی نه‌بڕیوه‌.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو