لادانی جنسی .
9 – خۆ به‌ره‌گه‌زی تر زانین .
10 – سادهوی و مازۆخی
هەواڵی /
6/1/2017
1081 جار بینراوە
لادانی جنسی .
9 – خۆ به‌ره‌گه‌زی تر زانین .
10 – سادهوی و مازۆخی
شه‌ن پرێس :
دكتۆره كوێستان عبدالله
9 – خۆ به‌ره‌گه‌زی تر زانین:
ئه‌مه جۆرێكه له لادان كه ئه‌و كه‌سه خۆی به ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر بزانێت بۆ نمونه كوڕێك هه‌ست به‌خۆی ده‌كات كه كچه به پێچه‌وانه‌ی ره‌گه‌زی خۆیه‌وه یان كچێك خۆی به كوڕ ده‌زانێت. ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی. وه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و ره‌گه‌زه‌یه كه حه‌زی لێ ده‌كات، وه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه كۆئه‌ندامی جنسیی خۆیان به‌نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گۆڕن بهتایبیهت له ئه‌وروپا.
10 – سادهوی و مازۆخی:
سادهوی به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه ئازار ده‌گه‌یه‌نن به‌ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ری له كاتی موماره‌سه‌ی جنسیدا، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا تام و چێژ‌و خۆشی وه‌رده‌گرن. به‌ڵام مازۆخی به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه حه‌ز به ئازاردانی خۆیان ده‌كه‌ن له‌كاتی موماره‌سه‌ی جنسیدا. وه هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه به‌زۆری له پیاواندا به دی ده‌كرێت . وه هه‌ندیك ژن حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن كه ئازار بدرێن له‌كاتی جووت بوندا له‌گه‌ڵ پیاوێك، چونكه تام و چێژی لێ وه‌رده‌گرن. وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئازاردانه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا زیان به‌خش نه‌بێت دانانرێت به‌لادان. به‌ڵام گه‌ر هاتوو ئه‌و ئازاردانه زیان به‌خش بوو وه توند‌و تیژی تێدا به‌كار هێنرا له‌م حاڵه‌ته‌دا داده‌نرێت به لادان .
11 - جووت بوونی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه:
شوێنی سروشتی جووت بوون له‌ڕووی شهرعیو زانستییه‌وه جووت بوون ئه‌نجام ده‌درێت له ڕێگای زێ وه جا بهههرشێوهو شێوازێك بێت ئاساییه به‌ڵام جووت بوون له‌ڕێگه‌ی دواوه(كۆم)ه‌وه دروست نییه‌و ناشهرعییهو به‌لادانی جنسیی داده‌نرێت.