حوكمی كوتانی تاتۆ چییه‌ ؟ یه‌كێك تاتۆی‌ كردبێت نوێژی‌ دروسته‌ ؟

هەواڵی / 4/1/2017 871 جار بینراوە

حوكمی كوتانی تاتۆ چییه‌ ؟ یه‌كێك تاتۆی‌ كردبێت نوێژی‌ دروسته‌ ؟

شه‌ن پرێس :

ئایا یه‌كێك  تاتۆی‌ كردبیت نوێژی‌ دروسته‌ واته‌ خاڵ‌ كوتین له‌سه‌ر جسمی‌ ئینسان.

وه‌ڵام :
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.  

هه‌رچه‌ند كاری تاتۆ خۆی كارێكی حه‌رام و یاساغه‌ و پێغه‌مبه‌ری خودا نه‌فره‌تی له‌و كه‌سانه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن یان كه‌ ئه‌و كاره‌یان بۆ ده‌كرێت له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌،به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری خراپی نیه‌ بۆ سه‌ر نوێژ و ڕۆژو و سه‌رجه‌م په‌رستشه‌كانی تر.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.

ده‌كرێ تاتۆ ببێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌؟


ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ره‌گه‌زه‌ كیمیاییه‌ پیشه‌سازییه‌كانی ئوسترالیا له‌ راپۆرتێكی نوێیدا ده‌ڵێ به‌شێك له‌و مه‌ره‌كه‌بانه‌ی له‌ تاتۆكردندا به‌كارده‌هێندرێن، ره‌گه‌زی ئه‌وتۆیاندا تێدایه‌ كه‌وه‌ها ناسراون رێگه‌ن بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ خۆشده‌كه‌ن.

ده‌زگا ئوسترالیاییه‌كه‌ ده‌ڵێ له‌ كۆی 49 جۆر مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ كه‌ شیكارییان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، ته‌نیا چوار دانه‌یان له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی سه‌لامه‌تی ئه‌وروپیدا یه‌كیانگرتووه‌ته‌وه‌.

مه‌ترسیدارترین پێكهاته‌ كه‌ له‌ به‌شێك له‌ مه‌ره‌كه‌به‌كان هه‌بووه‌، ئه‌و ره‌گه‌زه‌یه‌ كه‌ به‌ هایدرۆكاربۆنه‌ فره‌سووڕه‌ ئه‌رۆماتییه‌كان (presence of polycyclic aromatic hydrocarbons-PAHs) ناسراون و وه‌ك ره‌گه‌زگه‌لی رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ پێناسه‌كراون.  ئه‌م ماده‌ مه‌ترسیدارانه‌ له‌ 20%ی هه‌موو نموونه‌ پشكندراوه‌كان و 83%ی مه‌ره‌كه‌به‌ ره‌شه‌كاندا هه‌بوون.

جگه‌ له‌وه‌، ماده‌گه‌لی دیكه‌ش له‌ مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ هه‌ن كه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باش نین، له‌وانه‌: باریۆم، مس، جیوه‌، مادده‌گه‌لی ئه‌مینی و ره‌نگی ده‌ستكرد.

هه‌ندێك له‌ مه‌ره‌كه‌به‌كان له‌ قاوخه‌كه‌یان پێكهاته‌یه‌ك نووسراوه‌، كه‌چی له‌ راستیدا مادده‌ی دیكه‌ی تێدا بووه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه‌.

په‌یوه‌ندیداران داواده‌كه‌ن هه‌م ئه‌م جۆره‌ مه‌ترسییانه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ روونبكرێنه‌وه‌ كه‌ تاتۆیان بۆ ئه‌نجامده‌درێ، هه‌م رێگه‌ له‌ جۆره‌ مه‌ترسیداره‌كانی مه‌ره‌كه‌بی تاتۆ بگیرێ و توێژینه‌وه‌ی زۆرتریش بكرێن بۆ روونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تاتۆ و شێرپه‌نجه‌.

زۆرترین بینراو