ئێستا دكتۆر ئه‌توانێت ڕه‌گه‌زی كوڕ و كچ دیاری بكات ، ئایا ڕێگه‌ پێدراوه‌ ؟

هەواڵی / 4/1/2017 1315 جار بینراوە

ئێستا به‌رنامه‌یه‌ك لای‌ دكتۆره‌كان هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌تی‌ سك پڕ ده‌تواێ‌ كچ یان كوڕی‌ ببێت

ئێستا دكتۆر ئه‌توانێت ڕه‌گه‌زی كوڕ و كچ دیاری بكات ، ئایا ڕێگه‌ پێدراوه‌ ؟

شه‌ن پرێس :
-  ئێستا به‌رنامه‌یكی‌ خۆراكی‌ هه‌یه‌ لای‌ دكتۆره‌ به‌ڕێزه‌كان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌تی‌ سك پڕ ده‌تواێ‌ كچ یان كوڕی‌ ببێت, ئایا له‌ڕووی‌ ئیسلامه‌وه‌ دروسته‌ یان نا ؟  

وه‌ڵام :
 به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.  

ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی دیاری كردنی جۆر و ڕێژه‌ی خۆراكه‌وه‌ بێت، و ئه‌و خۆراكانه‌یش خۆراكی حه‌رام و یاساغیان تێدا نه‌بێت، و هیچ زیانێكی ته‌ندروستی لێ چاوه‌ڕوان نه‌كرێت، وه‌ نه‌بێته‌ مایه‌ی له‌ناو بردنی هیچ كۆرپه‌یه‌ك له‌ دوای ته‌مه‌نی چل ڕۆژی له‌سكی دایكیدا، ئه‌وه‌ به‌كار هێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ دروسته‌ و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نیه‌، به‌لاَم نابێت باوه‌ڕی وابێت كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كور ِو كچ  ده‌به‌خشێت به‌ مرۆڤ، به‌ڵكو خوای په‌روره‌دگار كوڕ و كچ ده‌به‌خشێت، و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ته‌نها هۆكارێكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و به‌خششه‌ و هیچی تر.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو