ئایا ئه‌توانین له‌هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ فتوا وه‌رگرین؟

هەواڵی / 4/1/2017 310 جار بینراوە

ئایا ئه‌توانین له‌هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ فتوا وه‌رگرین؟

شه‌ن پرێس :

++ئایا ئه‌توانین له‌هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ فتوا وه‌رگرین؟

وه‌ڵام:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

به‌كورتی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌شاره‌زاییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌فیقهی‌ ئیسلامی‌ نه‌بێ‌ و توانای‌ ووردبوونه‌وه‌ی‌ له‌وبه‌ڵگانه‌ نه‌بێ‌  كه‌ ئه‌وپێشه‌وا به‌ڕێزانه‌پشتیان پێ‌ به‌ستووه‌، ئه‌وه‌ واباشتره‌ كه‌ شوێن یه‌كێك له‌و مه‌زهه‌بانه‌ بكه‌وێ‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ زانیاری ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ خۆی بتوانێت  بچێته‌وه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌ و بۆچون و لێكدانه‌وه‌ جیاوازه‌كان، و به‌راورد بكات له‌ نێوانیاندا، و به‌پێی به‌هێزی یان لاوازی به‌ڵگه‌كان بۆچونی په‌سه‌ند هه‌ڵبژێرێت، ئه‌و كات ئه‌و كه‌سه‌ خۆی ده‌توانێت پابه‌ندی هیچ مه‌زهه‌بێكی فیقهی نه‌بێت و به‌ڵگه‌ی هه‌ر مه‌زهه‌بێك له‌ مه‌ڕ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌هیزتر بوو وه‌ له‌ جه‌وهه‌ری‌ شه‌ریعه‌ته‌وه‌ نزیك تر بوو ئه‌وه‌یان وه‌ربگرێت.
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت  له‌م قۆناغه‌دا وا باشه‌ ئێمه‌ بۆ وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌ شه‌رعیه‌كانمان ڕوو له‌كه‌سانی‌ پسپۆر و ئه‌وانه‌ی‌ دوور له‌ده‌مارگیریی‌ مه‌زهه‌بین بنێین تاكو له‌ لای ئه‌وانه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ دروستمان ده‌ست بكه‌وێ‌.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو