ئایا مامۆستای ئاینی ده‌توانێت ، ئافره‌تێك له‌ كوڕێك به‌ته‌له‌فون ماره‌بكات؟

هەواڵی / 4/1/2017 603 جار بینراوە

++ ئایا ماره‌كردنی ئافره‌ت به‌ته‌له‌فون ده‌كرێت؟  واته‌ مامۆستای ئاینی ده‌توانیت ، ئافره‌تێك له‌ كوڕێك ماره‌بكات له‌كاتیكدا زاوا ئاماده‌نه‌بێت و له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ جێ به‌جێ بكرێت ؟؟

شه‌ن پرێس :
ئایا ماره‌كردنی ئافره‌ت به‌ته‌له‌فون ده‌كرێت؟ واته‌ مامۆستای ئاینی ده‌توانیت ، ئافره‌تێك له‌ كوڕێك ماره‌بكات له‌كاتیكدا زاوا ئاماده‌نه‌بێت و له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ جێ به‌جێ بكرێت ؟؟

وه‌ڵام:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یه‌كێكه‌ له‌و پرۆسانه‌ی كه‌ له‌ ئیسلامدا گرنگی تایبه‌تی و قورسایی خۆی هه‌یه‌، هه‌ر بۆه‌ی كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و مه‌رج هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موویان بێنه‌ دی بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ درست بێت.  
وه‌ یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت كه‌سایه‌تی هه‌ردوو هاوسه‌ركه‌ ئاشكرا و دیار و ناسراو بن به‌ لای یه‌كتره‌وه‌ وه‌ به‌لای شایه‌ته‌كانیشه‌وه‌ له‌ كاتی به‌ستنی گرێبه‌سته‌كه‌دا.

وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌له‌فۆن به‌ته‌نها به‌س نیه‌ بۆ ناساندی كه‌سه‌كان، و هه‌روه‌ها  ده‌كرێت ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان بكرێت و گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بۆیه‌ نه‌خێر به‌ ته‌له‌فۆن ماره‌كردن دروست نیه‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامێرێكی تر هه‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌نگ و ڕه‌نگی كه‌سه‌كه‌ ببینرێت و ببیسترێت و تۆمار بكرێت و شایه‌ته‌كان و هاوسه‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتكاری ئافه‌رته‌كه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه‌دا دڵنیابن له‌ كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كه‌ و گشت قسه‌كانی ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ گرێبه‌ست كردن له‌ ڕێی ئه‌و ئامێره‌وه‌ دروسته‌ و هیچ كێشه‌ی نیه‌.
وه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌توانێت بریكارێك (وكیل) له‌ بری خۆی دابنێت و ئه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ بكات.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو