له‌كاتی سه‌ردانی ماڵان و میوانی ، چی دوعایه‌ك بۆ چاو و نفوس بخوێنرێت ؟

هەواڵی / 4/1/2017 914 جار بینراوە

له‌كاتی سه‌ردانی ماڵان و میوانی ، چی دوعایه‌ك بۆ چاو و نفوس بخوێنرێت ؟

شه‌ن پرێس :
++چی‌ دوعایه‌ك بخوێنم له‌وكاتانه‌ی‌ كه‌ ده‌چمه‌ میوانی‌ بۆ ماڵان یاخود كاتێك میوان دێت بۆ ماڵمان, بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ چاو و نفوسی‌ شه‌یتان و شه‌یاتین به‌دووربم؟


وه‌ڵام:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

ئه‌گه‌ر گومانت هه‌بوو له‌ چاوی كه‌سێك ئه‌وه‌ سێ جار سوره‌تی ئیخلاص و فه‌له‌ق و ناس بخوێنه‌، و هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌لكورسی و ئایه‌تی: [وَإِنْ یكَادُ الَّذینَ كَفَرُوا ڵیُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَاڕهِمْ ڵمَّا سَمِعُوا الذكْرَ وَێقُولُونَ إِنَّهُ لمَجْنُونٌ]. (القلم:51). بخوێنه‌، إنشاء الله خوای گه‌وره‌ ده‌تپارێزێت.
وه‌یان ئه‌م دوعایه‌ بخوینه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاریزگای مرۆڤ له‌ چاو : أعوذُ بكلماتِ اللهِ التامَّةِ ، مِن كُلِّ شيطانٍ وهامَّةٍ ، ومِن كُلِّ عَيْنٍ لامَّةٍ
 خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو