لادانی جنسی :
7 – زه‌وت كردنی‌ جنسی
8 – به‌كارهێنانی‌ به‌رگ:

هەواڵی / 4/1/2017 1618 جار بینراوە

لادانی جنسی :
7 – زه‌وت كردنی‌ جنسی
8 – به‌كارهێنانی‌ به‌رگ


شه‌ن پرێس :
دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

7 – زه‌وت كردنی‌ جنسی:

ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ پیاودا ڕوو ئه‌دات كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات به‌ زۆرو زه‌وتكردن هه‌ستێ‌ به‌موماره‌سه‌ی‌ جنسیی. ئه‌مه‌ش وه‌ك حاڵه‌تی‌ كچێك كه‌ خۆی‌ نادات به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ كوڕێك‌و ڕازی‌ نییه‌ له‌گه‌ڵیدا جووت بێت به‌ڵام كوڕه‌كه‌ به‌بێ‌ ڕازی‌ بونی‌ كچه‌كه‌ موماره‌سه‌ی‌ جنسی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ژن هێناندا ڕوو ده‌دات به‌هۆیی‌ ئه‌وه‌یی‌ حاڵه‌تێكی‌ نائاسایی‌‌و نوێیه‌، یان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ روده‌دات كه‌ پێكهێنانی‌ خێزانیان له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی‌ نه‌بوه‌‌و دڵیان به‌یه‌كتره‌وه‌ نه‌بێت.


8 – به‌كارهێنانی‌ به‌رگ:

هه‌ندێك پیاو به‌رگی‌ ژنانه‌ له‌به‌ر ده‌كات وه‌ هه‌ندێك ژنیش به‌رگی‌ پیاوانه‌ له‌به‌ر ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی‌ تێربونی‌ جنسیی‌، وه‌ به‌و به‌رگه‌وه‌ خۆیان به‌ ده‌ست موماره‌سه‌ی‌ جنسیی‌ ده‌كه‌ن وده‌گه‌نه‌ ئاستێكی‌ زۆر له‌ خۆشی‌‌و ڕه‌حه‌ت ده‌بن. له‌هۆكاره‌ كانی‌ ئه‌م حاڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌منداڵیدا خۆشیی‌ جنسیی‌ له‌ به‌رگی‌ ره‌گه‌زی‌ به‌رانبه‌ر بینیوه‌. هۆیه‌كی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر كه‌سێك په‌ یوه‌ست بێت به‌ یه‌كێكه‌وه‌ له‌ رووی‌ خۆشه‌ وویستی‌ له‌ ره‌گه‌زی‌ به‌رانبه‌ر كوڕێك له‌گه‌ڵ كچێكدا له‌م حاڵه‌ته‌ كوڕه‌كه‌ یان كچه‌كه‌ ده‌گاته‌خۆشی‌ كه‌ پێویستیه‌كانی‌ ره‌گه‌زه‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌ری‌ ده‌بینێت یان به‌كاری‌ بهێنێت.

زۆرترین بینراو