ئـەو خۆراكانەی لە نۆرە‌‌ جـه‌ڵتەی ‌‌دڵ‌‌ دەمانپارێزن

هەواڵی / 3/1/2017 1228 جار بینراوە

ناوه‌كانیان بزانه‌
ئـەو خۆراكانەی لە نۆرە‌‌ جـه‌ڵتەی ‌‌دڵ‌‌ دەمانپارێزن
و:شەن پرێس

ئەمڕۆ نۆرەی دڵ ( جەڵتە ) بە یەكێك لەباوترین و ترسناكترین هۆكارەكانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا و لەدیارترین هۆكارەكانیشی گیرانی شاخوێن بەرەكانی دڵە , كە بەشێوەی ئاسایی و پێویست خوێن ناگاتە دڵ و بەوەش كەسەكە تووشی جەڵتە دەبێتە و زۆرجاریش دەبێتە هۆی مردن و گیان لەدەستدانی كەسەكە .
پزیشكان و پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن كە وەرزش نەكردن و پەیڕەو نەكردنی سیستمێكی خۆراكیی تەندروستیش بەهەمان شێوە بەهۆكاری تووش بوونی كەسەكان بە نۆرەی دڵ دادەنرێن .
جا بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵمان و تووش نەبوونمان بەنۆرەی دڵ , لیستێكی خۆراكیی زۆر پێویست و گرنگتان دەخەینە بەرچاو, كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە سەوزەوات و میوەی تازە دەبەستێت, ئەمەش لیستی ئەو خۆراكانەیە كە لەنوێترین توێژینەوەی تایبەتیی پزیشكانی پسپۆڕی دڵــدا دیاری كراون :
1 / ماسیی سەلەمون :
یەكێكە لە باشترین خۆراكەكان و كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆلی ناو خوێن دەكات, كە یەكێكە لەدیارترین هۆكارەكانی تووش بوون بە جەڵتەی دڵ .
2 / شەربەتی پرتەقاڵ :
شەربەتی پرتەقاڵیش بڕێكی زۆر باش و پێویستی ڤیتامین ( سی ) ی تێدایە و دژە ئۆكسان و ژەهراوی بوونە و كار لەسەر چالاك و باشتر كردنی بۆرییەكانی خوێن دەكات .
توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە خـواردنەوەی دوو پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ لەڕۆژێكدا بەسە بۆ دابینكردنی تەواوی خۆراكە بنەڕەتیەكانی جەستە و زۆر بەباشی كار لەسەر پاراستنی دڵیش دەكات .
3 / چەرەسات :
چەرەساتەكانیش بەهەمان شێوە بۆ تەندروستیی دڵ زۆر گرنگن و بڕێكی باشی چەوریی ( ئۆمیگا 3 ) یان تێدایە و بەهەمان شێوەش كۆلیسترۆڵی زیادەی ناو خوێن ناهێڵێت .
4 / چای سەوز :
زۆر بەسوودە بۆ تەنروستیی لاشە بەگشتی و دڵ بەتایبەتی و دژە ئۆكسان و ژەهراوی بوونی لاشەیە و پسپۆڕان پێیان وایە كە لانی كەم لەڕۆژێكدا پێویستە پەرداخێك چـای سـەوز بخۆینەوە .
5 / شـووتی :
بەباشترین میوە بۆ تەندروستیی دڵ دادەنرێت, چونكە كار لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ترشی ( نیتریك ) دەكات و مولولەكانی خوێنیش پاك دەكاتەوە .
6 / شـاتـوو :
ئەمیش بڕێكی باشی پۆتاسیۆمی تێدایە و ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن كەم دەكاتەوە و ڕۆژانە خـواردنەوە كوپێك لە شەربەتی شاتوو, مەترسیەكانی تووش بوون بەنۆرە و جەڵتەی دڵ بەڕێژەی ( 40% ) كەم دەكاتەوە .
7 / هــەنــار :
هەناریش بەهەمان شێوە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی دڵ لە تووش بوونی بەنۆرە و دڵە كوتێی, چونكە زۆر دەوڵەمەندە بە بەها ڕووەكیەكان و ڕاگرتنی ئاستی بەرهەمهێنانی ترشی ( نیتریك ) و پاككردنەوەی خوێنبەرەكان لە ژەهر و چەوری .
8 / ئەڤۆگادۆ :
ئەڤۆگادۆش یەكێكە لە میوە هەرە بەسووەكان و چەورییە پێویستەكانی لەش و كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن ڕێكدەخات و سەلامەتی و پاراستنی دڵی خستووەتە ئەستۆی خۆی .

زۆرترین بینراو