#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

لادانی جنسی :
5 – لواطی‌ – نێربازی‌
6 – السحاقیه‌ – قاش كردن

هەواڵی / 2/1/2017 2368 جار بینراوە

لادانی جنسی :
5 – لواطی‌ – نێربازی‌
6 – السحاقیه‌ – قاش كردن

شه‌ن پرێس :
دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌ .


5 – لواطی‌ – نێربازی‌:
ئه‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نێرێك په‌یوه‌ندی‌ جنسیی‌ له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی‌ خۆیدا په‌یدا بكات، كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵیدا ڕووئه‌دات. حاڵه‌تی‌ نیربازی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵی‌ یه‌وه‌ تا گه‌وره‌بوون ڕوو ده‌دات ئه‌ویش یان ئه‌و كه‌سه‌ له‌سه‌ری‌ به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ یان ڕوو له‌ توخمێكی‌ تر ده‌كات.
نێربازی‌ دیارده‌یه‌كی‌ دزێوی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌س په‌نای‌ بۆ ده‌به‌ن به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر بێت و بارودۆخێك سه‌پاندبێتی‌ به‌سه‌ریدا وه‌ك به‌ند له‌ به‌ندیخانه‌دا، خوێندكار له‌به‌شی‌ ناوخۆییدا، یان منداڵ له‌ خانه‌ی‌ بێ‌ دایك و باوكاندا. حاڵه‌تی‌ سروشتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێك خۆشی‌ زیاتر و له‌ زه‌تی‌ جنسیی‌ له‌ ره‌گه‌زی‌ به‌ رانبه‌ری‌ ده‌بینێت‌و زیاتر هاوسۆزه‌ بۆ به‌رانبه‌ر، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ كه‌ نێر حه‌ز له‌ نێرده‌كات‌و هیچ ئاره‌زویه‌كی‌ نییه‌ به‌لای‌ مێینه‌دا حاڵه‌تێكی‌ شازو نامۆیه‌ بۆیه‌ له‌ جیهاندا ئێستا به‌ زاراوه‌ی‌ شاز ناوزه‌ند ده‌كرێن كه‌ ئه‌ وجۆره‌ كه‌سانه‌ شازن له‌ سروشت وهه‌ست‌و نه‌ست‌و باری‌ ده‌رونییان، ئه‌م حاڵه‌ش دروست ده‌بێت به‌ هۆی‌ ئاگادار نه‌بونی‌ دایك‌و باوك له‌ نه‌وه‌كانیان یان ئه‌و كه‌سه‌ڕقی‌ له‌ دایكیه‌تی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ڕقی‌ له‌ هه‌موو ژنێكه‌ وه‌ كاری‌ جنسیی‌ له‌گه‌ڵ ژندا ناكات. ئه‌م حاڵه‌ته‌ هه‌ندێك جار به‌ ڕێگای‌ پشتاوپشت(وراثه‌) ده‌گوێزرێته‌وه‌.

6 – السحاقیه‌ – قاش كردن:

قاش كردن به‌و مانایه‌ دێت كه‌ دوو كچ هه‌ستن به‌ موماره‌سه‌ی‌ جنسیی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ دورگه‌ی‌ (لسبوس) له‌ سه‌ده‌ی‌ حه‌وته‌می‌ پێش زاییندا ده‌ركه‌وتووه‌. قاشكردن له‌ ژیانی‌ ژناندا وه‌ك نێر بازی‌ وایه‌ له‌ ژیانی‌ پیاواندا.
ڕێژه‌ی‌ قاش كردن له‌ ژناندا كه‌متره‌ وه‌ك له‌ نیربازی‌ له‌ناو پیاواندا، حاڵه‌تی‌ قاشكردن زۆر تر له‌ دواناوه‌ندی‌‌ و زانكۆدا ڕوو ئه‌دات به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌شی‌ ناوخۆیی‌ دا (الاقسام الداخلیه‌) وه‌ئافره‌تانیش كه‌به‌م دیارده‌یه‌ هه‌ڵده‌ستن زیاتر بۆخۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌یه‌ له‌ رووی‌ جنسیه‌وه‌، وه‌ ئه‌م جۆره‌ لادانی‌ جنسییه‌ له‌ناو ژناندا هۆكاری‌ زۆره‌، له‌و هۆیانه‌ پابه‌نده‌ به‌ كه‌سایه‌تی‌‌و ده‌رونی‌ كچه‌كه‌وه‌ وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغی‌ منداڵی‌. یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ جنسیی‌ یان سۆز‌و هه‌ستی‌ ئافره‌ته‌كه‌ سه‌ ركوت كرابێته‌وه‌.
هۆیه‌كی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێ‌ ژن هه‌ڵده‌ستێت به‌م تاقیكردنه‌وه‌ جنسیه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ خۆده‌رخستن یان خۆڕێك خستن له‌گه‌ڵ ژناندا. حاڵه‌تی‌ قاش كردن زۆر ژن ده‌ستی‌ لێ‌ هه‌ڵده‌گرێت كاتێك شووده‌كه‌ن وده‌بنه‌خاوه‌ن خێزان، به‌ڵام هه‌ندێكیان پاش شوو كردنیش وازی‌ لێ‌ ناهێنن و له‌سه‌ر هه‌مان موماره‌سه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.


زۆرترین بینراو