مه‌ولود كردن ، پێویستی، مێژوی‌ ، دروستی ، نادروستی .

هەواڵی / 1095 جار بینراوە

مه‌ولود كردن ، پێویستی، مێژوی‌ ، دروستی ، نادروستی .

مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانه‌یی - پێش نوێژو وتارخوێن / هه‌ولێر .

گه‌ر خه‌لكی به‌هه‌موبیروباوه‌ڕه‌ جیازازه‌كان كه‌سانێكی چه‌شنی :نیوتن، بوزا، پۆلس، ئه‌نشتاین، ئه‌رستۆ، سوقڕات، شكسپیر، ناپلیۆن پۆناپارت،‌و ئه‌نجلیس‌و....ه یان هه‌بێت ‌و به‌و په‌ڕی‌ شانازی‌ پێكردنیانه‌وه‌ یادی‌ له‌ دایك بونیان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ پسپۆری‌ ‌و شاره‌زایی هه‌ریه‌كه‌یان له‌ بوارێكو دوو بوار تێپه‌ڕ نه‌كات. ئه‌واسوپاس بۆ خوا ئێمه‌ی‌ موسولمانیش زیاد له‌ هه‌مویان مامۆستای‌ مرۆڤایه‌تی‌و بگۆڕی‌ ڕیشه‌یی مێژومان هه‌یه‌ كه‌نه‌ك ته‌نها له‌ بوارێك‌و دوبوار به‌لكو پسپۆڕ‌وشاره‌زای‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌ ئه‌ویش پێشه‌وا رسول الله( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) یه‌‌و ده‌شێت ئیمڕۆ ئێمه‌ یادی‌ له‌دایك بونی بكه‌ینه‌وه‌‌و سه‌ر وه‌ریه‌كانی كه‌ پێشكه‌ش به‌ مرۆ ڤایه‌تی كردن بخه‌ینه‌ یه‌رده‌م جیهانی سێهه‌مه‌وه‌ .
جا بێگومانین له‌وه‌ی‌ كه‌یاد ركدنه‌وه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سو كۆمه‌لێكه‌وه‌ بێت گوزارشت له‌سۆزو خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌م زاته‌‌و ڕه‌مزێكی ڕونه‌ بۆ ڕازیبون به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ . زیاد له‌مه‌ش دلی مرۆی‌ باوه‌ڕدار به‌م یاده‌ شكۆداره‌‌و پڕسه‌روه‌ریه‌ ده‌بوژێته‌وه‌‌و له‌كانیاوه‌ سازگاره‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) خوادا دڵی تینوی‌ ئاو ده‌خواته‌وه‌‌و فه‌رامۆشی‌و دڵ نه‌وایی به‌ڕه‌هێله‌ ده‌بارن به‌سه‌ر دله‌كان‌و سۆزو میهره‌بانی خوداش به‌م یاده‌ زۆرتر ده‌بێ
یاد كردنه‌وه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) واتای‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ ده‌رده‌ سه‌ری‌‌و ده‌ربه‌ده‌ری‌‌و ئه‌شكه‌نجه‌‌و نه‌داری‌‌و ئابلوقه‌دان‌و دۆزه‌خاوی‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری‌( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) سه‌روه‌ر‌و هاوه‌له‌ به‌ڕێزه‌كانی كه‌ له‌پێناو گه‌یاندنی ئه‌م ڕوناهیه‌ به‌ تێكڕای‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌وسا‌و ئێسیتاش پێشكه‌شیان كرد ، پێغه‌مبه‌رێك كه‌سه‌رتاپای‌ ته‌مه‌نی مۆمێك بوه‌‌و هێواش هێواش خۆی‌ سوتاوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جیهان ڕۆشه‌ن كاته‌وه‌ به‌ گرتنه‌ به‌ری‌ جۆره‌ها ڕێگای‌ دژوارو پڕچه‌له‌مه‌ بۆ ڕزگار كردنی ژیارو بیره‌ گه‌نده‌ له‌كه‌ی‌ ئه‌وسای‌ مرۆڤایه‌تی جێگای‌ خۆیه‌تی كه‌ ئیمڕۆ جیهان به‌ گشتی‌و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی یادی‌ یه‌كه‌مین چاو هه‌لێنانی ئه‌م مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ دۆست‌و دوژمن شایه‌تی گه‌وره‌یی بۆ ده‌ده‌ن.
هه‌ر بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، ئێمه‌ی‌ گه‌لی كوردیش وه‌كو سه‌رجه‌م جیهانی ئیسلامی‌و زیادیش له‌ ئه‌مان سالانه‌ ئه‌م یاده‌مان به‌شكۆداریه‌وه‌ به‌رز‌و پیرۆز ڕاگرتوه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م یاده‌وه‌ باوه‌ڕو متمانه‌ی‌ گه‌لی خۆمان بۆ ئه‌م به‌ڕێزه‌ دوپات كردۆته‌وه‌‌و سه‌لماندومانه‌ كه‌ ئێمه‌ی‌ كورد زیاد له‌ گه‌لانیش وه‌كو نه‌ریتی له‌ مێژینه‌ی‌ باپیرانمان ، له‌باپیره‌ گه‌وره‌مانه‌وه‌ بگره‌ كه‌ (سولتان موزه‌فه‌ره‌) كه‌ به‌ یه‌كه‌ مین دامه‌زرێنه‌ری‌ ئه‌م یاده‌ داده‌نرێت له‌مێژودا وه‌كو كه‌له‌ پیاوێكی دیاری‌ كوردی‌ ، تاكو ئێستاشی له‌ گه‌ڵ بێت ئێمه‌ی‌ كورد فێر بوین به‌ تایبه‌ت له‌ شاری‌ هه‌ولێری‌(سولتان موزه‌فه‌ره‌وه‌) له‌م یاده‌دا نوقل‌و شه‌ربه‌ت‌و چوكلات به‌سه‌ر زارۆكاندا دابه‌ش بكه‌ین‌و له‌م ڕۆژه‌دا سه‌دای‌ (مولی صلی وسلم) له‌ هه‌مو كوچه‌و كۆلانه‌ كانی كوردوستان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌ .
ئه‌مه‌ به‌ ڕه‌غمی كه‌سانێك كه‌ زۆر جار خۆیان به‌ شیاوتر‌و له‌پێشتر زانیوه‌ له‌م پێغه‌مبه‌ره‌ له‌ ئێمه‌ی‌ گه‌لی كوردی‌ موسولمان كه‌چی كاتێك له‌ ئه‌رشیفی نوسه‌ره‌ ناوداره‌كانی كورد ده‌گه‌ڕێیت ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ په‌رتوكێك یانیش چه‌ند هه‌لبه‌ستێكیان نه‌بێت له‌ سه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌م پێغه‌ مبه‌ره‌.
ئه‌گه‌ر چی یاد كردنه‌وه‌ی‌ پێغه‌ مبه‌ره‌( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) (مه‌ولود) وه‌كو باسمان كرد كارێكی باشه‌‌و له‌ جێی خۆیه‌تی به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا كه‌ یاد كردنه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌ مێژوییه‌كان ‌و ڕوداوه‌كان بۆته‌ كارێكی ڕۆژانه‌ ‌و یادی‌ له‌ دایك بون‌و كۆچی دوایی فولانه‌ كه‌سایه‌تی‌و دامه‌زراندنی ئه‌م حزب‌و ڕێكخراو‌و ......ه ده‌كرێته‌وه‌ بۆیه‌ زیاد له‌هه‌مو شتێك جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی یادی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی چه‌شنی پێغه‌ مبه‌ری‌( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) خوا بكرێته‌وه‌ كه‌ مه‌زنترین وه‌ر چه‌ر خانی له‌ مێژوی‌ مرۆ ڤایه‌تی دروست كرد . به‌لام له‌ گه‌ڵ ئه‌ مه‌شدا كه‌مێك مشتو مڕی‌ له‌ سه‌ره‌ له‌ نێ زانایاندا به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئیمرۆدا به‌تایبه‌تی هه‌ندێك زانای‌ ولاتی سعودیه‌ ‌و چه‌ند ولاتێكی تر كه‌ به‌لایا نه‌وه‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ له‌ دایك بونی پێغه‌ مبه‌ر( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) كارێكی خراپه‌‌و ئه‌نجامده‌رلنی به‌ گومڕاو سه‌ر لێشێواو ده‌ده‌نه‌ قه‌له‌م ‌و یه‌لایانه‌وه‌ پێویسته‌ باوه‌ڕداران به‌شداری‌ ئه‌م بۆنانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌ نێوانیاندا ( شیخ البانی‌و ابن بازو عوسیمینی‌و فوزان‌و...) به‌لگه‌شیان بۆ ئه‌م ڕایه‌ی‌ خۆیان ده‌لێن: مه‌ولود كردن نه‌ده‌قێكی قورئانی‌و نه‌ فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری‌( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ سه‌ر نیه‌ ‌و جێنیشینه‌ كانی پێغه‌ مبه‌ریش( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) باسیان نه‌كردوه‌ واته‌ (بیدعه‌یه‌)‌و په‌یاكراوه‌ وه‌ په‌یدا كراو‌و زێده‌یش له‌ ئاین گومڕاهیه‌ ,چونكه‌ ده‌بێته‌ زێده‌یی له‌ ئاین .
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی‌ زانایانی كۆن‌و نوێ‌ پێیان وایه‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ له‌ دایك بونی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) ( مه‌ولود) به‌شێوازێكی شه‌رعی‌و دوور له‌ كاری‌ نابه‌جێ كارێكی باشه‌‌و كارێكی باشه‌‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌ گه‌رچی په‌یاكراوه‌ (بیدعه‌یه‌) به‌لام په‌یاكراوێكی جوانه‌‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌ زێده‌یی له‌ ئاینه‌وه‌ نیه‌ ، له‌و زانا ناودارانه‌ی‌ كه‌ به‌كارێكی باشی ده‌زانن (العسقلاتی ‌و ابن تیمیه‌و الهیثمی وابوشامه‌ وابن الجوزی‌ وابن الحاج والسخاوی‌ وامام سیوطی والشیخ قستلانی ...) وزۆرانیتر، بۆنمونه‌ ( امام ابن حجر العسقلانی) ده‌ فه‌رموێت : ان الاحتفال باالمولود بدعه‌ اشتملت علی محاسن وضدها فمن تحری‌ فی عمله المحاسن وتجنب ضدها كان بدعه‌ حسنه‌ والا فلا. )
ئیمامی سخاوی‌ ده‌لێت: مه‌ولود كردن كه‌دوای‌ چه‌رخی سێهه‌می كۆچی په‌یدابوه‌‌و تا ئێستاش موسولمانان ده‌یكه‌ن كارێكی باشه‌ .
سیوتی: به‌ڕای‌ من ئه‌سلی مه‌ولود كه‌ خه‌لك كۆ ببێته‌وه‌‌و قورئان شی بكرێته‌وه‌‌و ژیانی پێغه‌ مبه‌ر( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) بۆ ئاماده‌بوان باسبكرێت‌و خواردن بۆ هه‌ژاران سازبكرێت‌و زێده‌ ڕۆیی تیادا نه‌كرێت كارێكی باشه‌‌و پاداشتی هه‌یه‌ .
ئه‌مانه‌ چه‌ند نمونه‌یه‌ك بون ئه‌گینا له‌و زانا یانه‌ی‌ ناومان هێنان ئیوایان هه‌یه‌ په‌رتوكو نو سراوی‌ تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌م بواره‌دا .

به‌لگه‌ی‌ ئه‌و زانایانه‌ی‌ كه‌ به‌لایانه‌وه‌ مه‌ولود كارێكی باشه‌
1- وكلا نقص علیك من انبا‌و الرسل ما نپبت به فۆادك.. هود 120 )ئه‌وان ده‌لێن گومان له‌وه‌ دانیه‌ كه‌ ئیمڕۆ ئێمه‌ زیاتر له‌ ئه‌وان پێویستیمان به‌ جێگیر بونی دله‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ بیستنی ژیان‌و داستانی پێغه‌مبه‌ران به‌ گشتی‌و محمد رسول الله( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌تایبه‌تی.
2- كاتێك پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ر كرا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕۆژوبون له‌ ڕۆژی‌ دووو شه‌ممه‌دا. فه‌رموی‌ : ئه‌مه‌ ڕۆژێكه‌ من تیایدا له‌ دایك بوم‌و قورئانیش له‌م ڕۆژه‌دا به‌ سه‌رم دابه‌زیوه‌ . بوخاری‌‌و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌ ، گه‌ر ئه‌و خۆی‌ ڕۆژی‌ له‌دایك بونی خۆی‌ مه‌زن ڕابگرێت ، ده‌بێت ڕێگر چیبێت له‌ به‌رده‌م ئێمه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌ به‌شكۆداریه‌وه‌ به‌ڕێبكه‌ین .
3- ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی‌. كه‌ بوخاری‌‌و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌ , كه‌ هه‌مو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ سزای‌ گۆڕله‌ سه‌ر ابو لهبی مامی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ ، چونكه‌ كاتێك جاریه‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ سووه‌یبه‌ موژده‌ی‌ له‌ دایك بونی محمدی‌( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) بۆ دێنێت یه‌كسه‌ر له‌ خۆشیان ئازادی‌ ده‌كات (ئه‌بو له‌هه‌ب كافرێكی سه‌رسه‌خت بو تامردیش دژایه‌تی ئیسلام‌و موسولمانانی كرد به‌ هۆی‌ ئه‌م كاره‌یه‌وه‌ سزای‌ نێو گۆڕی‌ له‌ سه‌ر سوك ببێت ... ئه‌ی‌ موسولمانان كه‌ پێغه‌مبه‌ریان له‌ چاوی‌ خۆیان خۆشتر ده‌وێت ‌و كاتێك به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ دلخۆشی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن‌و سامانی خۆیان له‌م ڕۆژه‌دا ده‌به‌خشنه‌وه‌ به‌ سه‌ر هه‌ژاران چۆن ده‌بێت سودی‌ بۆیان نه‌بێت ؟؟؟؟
4- ئه‌و ده‌قه‌ی‌ كه‌ ئیبن مسعود ده‌ی گێڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌لێت:( مارأه المسلمون حسنا فهو عند الله حسن) نكۆلیش له‌وه‌ ناكرێت كه‌ زۆرینه‌ی‌ زانایانی كۆن‌و تازه‌ تێكڕای‌ موسولمانانیش ئه‌م كاره‌یان به‌ لاوه‌ جوان‌و باشه‌ .
5- بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ گوتویانه‌ مه‌ولود كردن بیدعه‌یه‌ ‌و بۆیه‌ ئه‌نجامدانی گومڕاهیه‌ ، ئه‌وه‌ زانایان بیدعه‌یان دابه‌شكردوه‌ به‌سه‌ر جوان‌و ناشیرن وه‌ مه‌ولود كردنیشیان به‌ بید عه‌یه‌كی جوان له‌ قه‌له‌م داوه‌ (العسقلانی) ده‌ فه‌رموێت: هه‌ر شتێك له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) دا نه‌بوبێ ‌و دوای‌ ئه‌و په‌یدا بوبێ ئه‌مه‌ بیدعه‌یه‌ به‌لام بیدعه‌ی‌ جوان‌و هی ناشیرین هه‌یه‌ .

مێژوی‌ مه‌ولود
سه‌باره‌ت به‌ ده‌سپێكی مه‌ولود كه‌ بۆیه‌كه‌مین جار كێ كردویه‌تی‌و مێژوه‌كه‌ی‌ بۆ كه‌ی‌ ده‌ گه‌ڕێته‌وه‌ , ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك له‌ مێژونوسان ده‌لێن : یه‌كه‌مین جار شیعه‌ فاتیمیه‌كان كردویانه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ حوكمڕانی ولاتی میسر یان كرد له‌ سالی 357 تا 567 . وه‌یه‌كه‌مین كه‌س (المعز لدین الله الفاطمی)كردویه‌تی له‌ سالی 362 به‌لام ئه‌مه‌ هه‌رباسێكه‌‌و بنه‌مایه‌كی باوه‌ڕ پێكراوی‌ نیه‌ چونكه‌ زۆرینه‌ی‌ زانایان‌و مێژونوسانی كۆنو نوێ‌ گوتویانه‌ یه‌كه‌م كه‌سێك كه‌ بۆیه‌كه‌م جار مه‌ولودی‌ كردوه‌ (سلطان مظفر ابوسعید ) پادشای‌ ئه‌وسای‌ شاری‌ هه‌ولێر بووه‌ ، كه‌ ئێستاش گۆڕه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێره‌‌و بۆته‌ مه‌زار گه‌یه‌كی ناوداری‌ ئه‌م شاره‌ هه‌ر بۆیه‌شه‌ سالانه‌ خه‌لكی هه‌ولێر زیاتر له‌هه‌مو جیهان به‌ گوڕوتینتر و به‌ گرینگی پێدانه‌وه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ .

چه‌ند مه‌رجێك بۆ مه‌ولود كردن
خۆ شه‌ویستان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر ئه‌م كاره‌ باشه‌ قه‌رزدار نه‌بینه‌وه‌ ‌و له‌دوای‌ ئه‌م ماندوبون‌و خه‌رجیه‌ زۆره‌ی‌ كه‌ بۆ ئه‌م یاده‌ خه‌رجی ده‌كه‌ین بێ ده‌سمایه‌ی‌ دواڕۆژ نه‌مێنینه‌وه‌ ئه‌وه‌ پێه‌یسته‌ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ڕه‌ چاوی‌ ئه‌م خالانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌ن

1- ئه‌بێ سازدانی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ جا كه‌سێك بیكات یان كۆمه‌لێك مه‌ به‌سته‌كه‌ ته‌نها خوا بێت ‌و دوور بێت له‌ خۆ پێ هه‌لكێشان‌و ڕیابازی‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ گوناه بارده‌بێت پێغه‌مبه‌ر( صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌ فه‌رموێت :(من عمل عملا اشرك فیه غیری‌ فهو للذی‌ اشرك وانا منه بری‌ْ )
2- خۆ پاراستن له‌ ئیسراف‌و زێده‌ ڕۆیه‌كی له‌ سنور به‌ده‌ر كه‌ ده‌كرێت كۆ مه‌لێك هه‌ژار سود له‌ زیاده‌ خه‌رج كراوه‌ كه‌ ببینن , هه‌ر بۆیه‌ خوا ده‌فه‌رموێت (ان المبذرین كانوا اخوان الشیاطين )
3- قه‌ده‌غه‌كردنی تێكه‌لاوی‌ ژن‌و پیاو له‌كاتی مه‌ولود كردندا به‌تایبه‌تی له‌ كاتی هێنانی خواردن‌و خواردنه‌وه‌دا
4- پێویسته‌ له‌ كاتی بانگ هێشته‌كه‌دا جیاوازی‌ نه‌كرێت له‌نێوان هه‌ژاران‌و ده‌وله‌مه‌نداندا به‌تایبه‌ت ئه‌م جۆره‌ یادانه‌ پێویسته‌ خه‌لكی هه‌ژاری‌ تیادا سود مه‌ند بێت چجای‌ بانگ نه‌كردنیان.
5- هه‌وڵبدرێت جگه‌ له‌م سرودانه‌ی‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌گوترێت له‌ ڕێگه‌ی‌ مامۆستایانی ئاینیه‌وه‌ ژیانی پڕسه‌روه‌ری‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا بۆ ئاماده‌ بوان بگوترێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ باوه‌ڕداران زیاتر‌و باشتر شاره‌ زایی په‌یدا بكه‌ن له‌ ژیاننامه‌ی‌ ئه‌و سه‌روه‌ره‌.

[email protected]
 

زۆرترین بینراو