فه‌زڵ و گه‌وره‌يي 10رۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجه

هەواڵی / 30/8/2016 1129 جار بینراوە

بسم الله الرحمن الرحيم
فه‌زلو گه‌وره‌يي 10رۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة ( نۆمینه‌ی حاجیان) و ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ سونه‌ته‌ تێيدا ئه‌نجام بدرێت:

نوسینی: د. ئاوات صالح پسپۆری شه‌ریعه‌و مامۆستای زانكۆ.
یه‌كه‌م:
خواي گه‌وره‌ تايبه‌ت مه‌ندي داوه‌ به‌ چةند كات و شوێن و كةسێك
1- نمونه‌ي كاته‌كان وه‌ك: مانگي ڕه‌مه‌زان، ڕۆژي هه‌يني، ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان، 10 ڕۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة.
2- نمونه‌ی شوێنه‌كان وه‌ك: مزگه‌وتي حه‌رام ( مسجد الحرام) مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر سه‌لاتو سه‌لامی خودای لێبێت، مزگه‌وتی ئه‌قسا.
3- نمونه‌ي كه‌سه‌كان وه‌ك: پێغه‌مبه‌رانی خودا سه‌لامي خودايان لێبێت له‌سه‌روهه‌موشيانه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان محمد سه‌لات و سه‌لامی خودای لێبێت، هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌رو كۆچكه‌ران له‌مه‌كه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ و پشتيوانان ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خودا له‌سه‌ر هه‌مويان بێت.
دووه‌م:
1- فه‌زلو گةوره‌يی 10 ڕۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة:
خوای گه‌وره‌ سوێندي خواردووه‌ به‌ 10 ڕۆژی يه‌كه‌می مانگی ذي الحجة وده‌فه‌رموێت ( والفجر، وليال عشر).
پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم هانمان ده‌دات كه‌ زۆرترين كرده‌وه‌ي چاك له‌م 10 ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تاي مانگي ذي الحجةدا ئه‌نجام بده‌ين و ده‌فه‌رموێت ( ما من أيام العمل الصالح فيها أحب الى الله من هذه الأيام) واته‌ لاي خوداي گه‌وره‌ هيچ رۆژانێك نيه‌ به‌ئه‌ندازه‌ي ئه‌م 10 رۆژه‌ كرده‌وه‌ی چاك تێيدا خۆشه‌ويستربێت.)
2- كۆبونه‌وه‌ي دايكي كرده‌وه‌ چاكه‌كان له‌م 10 رۆژه‌دا وه‌ك: نوێژ ، رۆژوو، ماڵ بخشين، حه‌ج و عومره‌ .
3- چه‌ند رۆژێكی دياری كراوی تێدايه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
(ويذكروا اسم الله في أيام معلومات...) الحج 28
4- ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ی تێدایه‌ كه‌ڕۆژێكی گه‌وره‌یه‌ لای خودای گه‌وره‌و حاجيانی ماڵی خودا له‌و ڕۆژه‌دا له‌ كێوی عه‌ره‌فه‌دا ده‌وستن .
5- هه‌ر موسڵمانێك له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا به‌ڕۆژوو بێت خوای گه‌وره‌ له‌گوناهی دوو ساڵی خۆشده‌بێت ساڵی ڕابردوو وه‌ساڵی داهاتوو، كه‌ ڕۆژی 9ي ذي الحجةيه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان هانمان ده‌دات كةتێيدا به‌ڕۆژوو بين و ده‌فه‌رموێت:
(صيام يوم عرفة احتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والتي بعده) رواه مسلم.
سێیه‌م:
هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كي چاك له‌م ڕۆژانه‌دا سونه‌ته‌و خێري زۆر گه‌وره‌ي تێدايه‌، به‌تايبه‌ت پێويسته‌ ئه‌م عيباده‌تانه‌ له‌بيرنه‌كه‌ين له‌م 10 ڕۆژه‌داو ئه‌نجاميان بده‌ين ئه‌وانیش:
1- ته‌وبه‌كردن له‌گوناهه‌كانی رابردوو.
2- قورئان خوێندن و خه‌تم كردنی له‌م 10 رۆژه‌ پیرۆزه‌دا.
3- ڕۆژوو گرتن له‌م 10 ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا.
4- زيكرو يادی خوای گةوره‌ وه‌ك: الله أكبر، الحمد لله، لا اله الا الله، أستغفر الله.
5- بةخشينی ماڵ و سامان له‌م 10 ڕۆژه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ نيعه‌ت ماڵ و سامانی پێداوون، به‌تايبه‌ت لةئێستادا خةڵكي هه‌ژار و نه‌دار زۆره‌و بێ پاره‌ی و بێ موچه‌يي ڕوو له‌خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌رده‌وامه‌و خه‌ڵكانێكي زۆر هه‌يه‌ پێويستيان به‌هاوكاريه‌.
6- نوێژ كردنی سونه‌ت له‌م 10 رۆژه‌دا به‌زۆری، خوای گةوره‌ ده‌فه‌رموێت به‌نده‌كانم به‌ ئه‌نجام دانی سونه‌ته‌كان لێم نزيك ده‌بنه‌وه‌ تاخۆشم بوێن وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(وما يزال عبدي يتقرب إليّ بالنوافل حتى أحبه)رواه البخاري
7- سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر سه‌لاتو سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت.
8- چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دايك و باوك و گه‌ياندنی سيله‌ي ڕه‌حم و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمان و سه‌لام كردن له‌خه‌ڵكي و خواردن دان به‌هه‌ژاران و چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دراوسێداو ڕێزگرتن له‌ميوان و يارمه‌تی دانی منداڵانی بێ باوكو ماڵ به‌خشين و پاراستنی زمان له‌وته‌ی نابه‌جێ و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆستو براده‌رانداو سه‌ردانی كردنی نه‌خۆش و ئه‌نجام دانی نوێژه‌كان كان بةجه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا و خه‌رجكردنی خه‌رجی پێويست بۆ ماڵ و منداڵ و دڵخۆش كردنيان له‌ ڕۆژی جه‌ژنداو ئه‌نجام دانی نوێژی جه‌ژن له‌مزگه‌وتو خوێندنی سوره‌تی الكهف له‌ڕۆژی هه‌ينيداو گه‌ر بتوانيت قوربانی بكه‌يت بۆ خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵێك له‌ ( حوشتر، مانگا، مه‌ڕ، بزن) و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، ئه‌نجام دانی هه‌موو سونه‌ته‌كان لةنوێژو زيكرو ويرده‌كان، ئه‌مانه‌ ئه‌نجام بده‌ له‌ 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگي ذي الحجة تاببێتة توێشويه‌ك بۆ ڕۆژی دوايت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ باسی ده‌كاتو ده‌فه‌رموێت: ( يوم لا ينفع مال ولا بنون إلا من أت الله بقلب سليم) واته‌: ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ماڵو منداڵ هيچ سودێك به‌مرۆڤ ناگه‌يه‌نێت ته‌نها دڵێكی ساغ و سه‌ليم نه‌بێت كه‌له‌دنيادا ته‌نها خۆشه‌ويستی خودای تێدابوبێتو يه‌ك لای بوبێته‌وه‌ بۆخودا په‌رست كه‌مه‌به‌ست ڕۆژی دواييه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناره‌حةتيه‌كانی بمان پارێزێت، خوای گةوره‌ كارو كرده‌وه‌ي هه‌موو لايه‌كمان وه‌ربگرێتو لةگوناهه‌كانمان خۆشبێتو حه‌جی ماڵی خودا بكات به‌نسيبي هه‌موان، لةدۆعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو