#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە له‌ سلێمانی كوژرا .. میدیای پەكەكە: لەلایەن میتی توركیەوە تیرۆركراوە

هەواڵی / 17/9/2021 212 جار بینراوە

لە نزیك بنكەیەكی پۆلیس
بەرپرسێكی باڵای پەكەكە له‌ شاری سلێمانی كوژرا .. میدیای پەكەكە: لەلایەن میتی توركیەوە تیرۆركراوە

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەكی چوار چرای شاری سلێمانی بەرپرسێكی باڵای پەكەكە بەناوی ‘شوکری سەرحەد‌ لە نزیك بنكەیەكی پۆلیس بە دەستڕێژی گوللە تیرۆركرا.

دوای هێرشەکە،هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی ‘شوکری سەرحەد’ـیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

میدیای پەكەكە بڵاویكردەوە:"یاسین بولوت ناسراو بە ‘شوکری سەرحەد‌ کە بەهۆی کێشەی تەندروستیی لە سلێمانی بوو،لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی میتی تورکەوە لە سلێمانی شەهید کرا.

یاسین بولوت کێیە؟

یاسین بولوت ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ـدا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کادێران و پێشەنگانی پەکەکە، لەدژی کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدات و سەر ناچەمێنێت، ساڵێ ١٩٩١ سەربەست دەبێت و ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات، ماوەی ١٥ ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کاری کردووە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌