سەرۆکى کۆمەڵ: نابێت هاووڵاتیان ئه‌و سته‌م و نادادییه‌یان بیربچێت كه 30 ساڵه به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت
هەواڵی /
12/9/2021
410 جار بینراوە
پێویسته هۆشیارانه ده‌نگ بده‌ن
سەرۆکى کۆمەڵ: نابێت هاووڵاتیان ئه‌و سته‌م و نادادییه‌یان
بیربچێت كه 30 ساڵه به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه،
نابێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سته‌م و نادادییه‌یان بیربچێت كه 30 ساڵه
به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان هۆشیارانه
ده‌نگ بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن جارێكی دیكه فریو بدرێن.
له‌باره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ش كه پێیوایه سیاسه‌ت دونیایه‌كی
قێزه‌ونه و نابێت كه‌سانی دیندار خۆیانی لێ بده‌ن، مامۆستا عه‌لی باپیر له نوێترین
ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی نوسین و یاده‌وه‌ری ڕوونی ده‌كاته‌وه، پێویسته هاووڵاتیان
دوای پڕوپاگه‌نده و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌كان نه‌كه‌ون و، جیاوازی له‌نێوان
سیاسه‌تی شه‌رعیی دروست و سیاسه‌تی هه‌لپه‌رستانه بكه‌ن.