پهرلهمانتارێك: سزای نەبەستنی پێوەری ئاو نایاساییه و داوا دەکەم هیچ كهس پارهی ئهو سزایه نهدات
هەواڵی /
4/9/2021
761 جار بینراوە
پهرلهمانتارێك: سزای
نەبەستنی پێوەری ئاو نایاساییه و داوا دەکەم هیچ كهس پارهی ئهو سزایه نهدات
شهن
پرێس:
عومەر گوڵپی،ئەندامی
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێت،داوا لە هاووڵاتیان دەکەم سزای نەبەستنی
پێوەری ئاو نەدەن، چونکە سزاکە پاڵپشت نیە بە یاسا، بێجگە لەو تێبینیو کەمو
کورتیانەى لە پرۆسەکەدا هەیە
دهقی
روونكردنهوهكه:
ڕوونکردنەوەیەک
بۆ ئەو هاووڵاتیانەی سزای نەبەستنى پێوەری ئاویان بۆ هاتووەتەوە
سزای نەبەستنی
پێوەری ئاو، پاڵپشتە بە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٨)، کە ئەویش پشتی بە
ماددەیەکی یاسایی بەستووە کە بریتیە لە بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (حەوتەم)ی یاسای
ژمارە (١٢)ی ساڵی (٢٠١٠)ی تایبەت بە هەیکەلی وەزارەتی شارەوانی، کە یاسایەکی
گشتیەو بەهیچ جۆرێک ناچێتە بواری بابەتی سەرپیچییەکان، لە بەرانبەردا پەرلەمانی
کوردستان بە ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٢١)، یاسای پاراستنی پڕۆژەو تۆڕەکانی ئاوو
ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستانی دەکردووە کە یاسایەکی تایبەتمەندە بە سەرپێچییەکان
و هەموو کەلێنەکانی ئەو بوارەی پڕکردووتەوە، هەروەها لەکاتی گفتوگۆی یاساکەدا،
سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان هاوڕابوون لەسەر لابردنی ماددەی پەیوەست بە پێوەری
ئاوو سزایەکانى، ئەوەش بەهۆی خراپی پرۆسەکەو کەمو کورتییەکانیو نەگونجانی لەگەڵ
دۆخی خراپی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان لە ژمارەیەک شارو شارۆچکە.
هەربۆیە
داوا لە هاووڵاتیان دەکەم سزای نەبەستنی پێوەری ئاو نەدەن، چونکە سزاکە پاڵپشت
نیە بە یاسا، بێجگە لەو تێبینیو کەمو کورتیانەى لە پرۆسەکەدا هەیە، تا ئەو کاتەی
حکومەت یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٢١) جێبەجێ دەکات کە یاسایەکە تازە دەرچووەو پێویستە
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕێنمایی نوێی بۆ دەربکەن بۆ جێبەجێکردنى، هەروەها لە
کاتى دەرکردنى ڕێنماییشدا پێویستە ڕەچاوی تێبینیو کەمو کورتیەکانی پێوەرەکە و
سکاڵاى هاووڵاتیان بکرێت، هەروەها ڕەچاوى دۆخی خراپی ئاوی خواردنەوەی ژمارەیەک
شارو شارۆچکە بکرێت، هەروەها لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانو وەزارەتی
شارەوانیو گەشتو گوزار دەکەم، کارکردن بە ڕێنماییەکە ڕاگرنو سزای هیچ هاووڵاتییەک
نەدەن بەو هۆیەوە، هەروەها فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێرن بە وەڵامدانەوەى کێشەو
گرفتەکانى پرۆسەى پێوەرى ئاوو کێشەکانى و خواستى هاووڵاتیانەوە.
هەروەها
هاووڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە کە ڕێکارى پەرلەمانى و یاسایى بۆ ناوەڕۆکى ئەم ڕوونکردنەوەیە
دەگرینەبەر.
لەگەڵ ڕێزدا
عومەر گوڵپی
ئەندامی
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان