#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی پەنجشێری راگەیاند .. ئێستا هەموو خاکی ئەفغانستان لەژێر دەستی ئەواندایە

هەواڵی / 3/9/2021 500 جار بینراوە

دوای شەرێکی قورس
تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی هەرێمی پەنجشێری راگەیاند .. ئێستا هەموو خاکی ئەفغانستان لەژێر دەستی ئەواندایە

ئاژانسی رۆیتەرز لە چاوگێکی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاند، هێزەکانیان هەرێمی پەنجشیریان کۆنترۆڵ کردووە و ئێستا هەموو خاکی ئەفغانستان لەژێر دەستی ئەواندایە.

ئەمڕۆ ھەیینی، بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی تەواوی خاکی ئەفغانستانی بە ھەرێمی پەنجشێریشەوە دوای شەرێکی قورس لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆندا راگەیاند.

چاوگەکەی تاڵیبان رایگەیاندووە،  ''بەفەزڵی خوا، ئێمە کۆنترۆڵی ئەفغانستانمان کرد بە تەواوی و بەرەی نەیار و پەنجشێرمان تێکشکاند''.

ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەحمەد شا مەسعود، سەرۆکی ھێزی بەرەنگاری نیشتیمانی و چەند سەرکردەیەکی تر بەرەو تاجیکستان ھەڵاتوون.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌