#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

پێشنیارێكی نوێ دەخرێتە بەردەم لاهور جەنگی و ڕەتیدەكاتەوە.. دیار نییە بافڵ هەڵوێستی چی ده‌بێت

هەواڵی / 27/8/2021 645 جار بینراوە

کە بچێتە بەغدا و لەوێ نیشتەجێ بێت
پێشنیارێكی نوێ دەخرێتە بەردەم لاهور جەنگی و ڕەتیدەكاتەوە.. دیار نییە بافڵ هەڵوێستی چی ده‌بێت

بەرپرسانی باڵای عێراق پێشنیازی چونە بەغداد بۆ لاهورشێخ جەنگی دەکەن و ئەویش ڕەتیدەکاتەوە بچێتە بەغداد و پێداگرە لەسەر ئەوەی هەر لە سلێمانی بمێنێتەوە و دیار نییە بافڵ تاڵەبانی لەسەر چونە بەغدادی لاهور شێخ جەنگی هەڵوێستی چی دەبێت.

سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار زانیاری ئەوەی دایە شارپرێس، کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا بەرپرسانی باڵای عێراق لەسەر ئاستی باڵا پێشنیازی ئەوەیان خستۆتە بەردەم لاهور شێخ جەنگی کە بچێتە بەغداد و لەوێ نیشتەجێ بێت، تا ئەو کاتەی کە حزبەکەی باسی کردوە کە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراقە، بەڵام لاهور شێخ جەنگی ئەو پێشنیازەی ڕەتکردۆتەوە و ئامادە نەبوە بچێتە بەغداد و پێداگرە لەسەر ئەوەی هەر لە سلێمانی بمێنیتەوەو کوردستان جێ نەهێلێت.

بەرپرسانی باڵای عێراق پەیوەندیان بە لاهور شێخ جەنگییەوە کردوەو ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی شوێنی مانەوەی لە شاری بەغداد بۆ دابین بکەن و ئارامی بپارێزن، لە بەرامبەردا مادام ئامادە نییە بچیتە دەرەوەی وڵات بچێتە بەغداد و لەوێ نیشتەجێ بێت بەڵام لاهور شێخ جەنگی پێشنیازەکەی ڕەتکردۆتەوەو ئامادە نەبوە بچێتە بەغداد.

سەبارەت بە زانینی هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەر پێشنیازەکەو لە ئەگەری جێبەجێکردنیدا هەڵویستی چی دەبێت، سەرچاوەکە "هیچ زانیاریەکەی لا نەبوو" و ئامادە نەبوو لەسەر ئەو بابەتە هیچ زانیارییەک بدات.

سێ ڕۆژ لەمەو بەر و لە ڕێگەی نوسراوێکەوە کە واژۆی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی  لەسەر بووچەند خاڵێک وەک راسپاردە خرایە بەردەم لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەرسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی و لە یەکێک لە خاڵەکاندا باس لەوەکرابوو کە لەماوەی سێ ڕۆژدا ناوبراو هەرێمی کوردستان جێ بهێلیت تا دوو هەفتە دوای ئەنجامدانی هەؤڵبژاردنەکانی عێراق، بەڵام لاهور شێخ جەنگی ڕەتدی کردەوە ئەو کارە بکات.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌