#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

بزووتنەوەی ئیسلامی پێش هاتنی ئەمەریکا بە چەقۆی کول سەربڕدرا.. یەکێک بوو سێ لە هێزە سەرەکییه‌كه‌

هەواڵی / 27/8/2021 469 جار بینراوە

دژی ڕژێمی بەعس دەجەنگان
بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو هێزەی پێش هاتنی ئەمەریکا بە چەقۆی کول سەربڕدرا

سەعید هەرکی
بزووتنەوەی ئیسلامی یەکێک بوو لەم حەوت هێزە سەرەکیانەی سەر گۆڕەپانی عێراق کە دژی ڕژێمی بەعس دەجەنگان و خەباتیان دەکرد .
وە یەکێک بوو لەم سێ هێزە سەرەکیانەی هەرێمی کوردستان کە بەرگریا لە خاک و ووڵات و نیشتیمان و گەڵە ستەم دیدەکەی دەکرد .
هەر لە سەرەتایی دروستبونیشیدا هەستی بە بۆشایەکی زۆر گەورەی دەکرد لە هەرێمدا کە وەک حزبێکی ئیسلامی بێتە مەیدانی خەبات بۆ بەرگریکردن لە خاک و ووڵات  .
ئەم هێزە گەورەیە خاوەنی چەندین هێزی چەکداری بوو لە شاخ و شار و دێهاتەکانی هەرێمدا ، بە خوێنی پێشمەرگەکانی بەرگری لە هەموو خەڵکی ئەم هەرێمەیان دەکرد.
هەموو خەڵکیش شایەتی بۆ بەرخودانی پێسمەرگە قارەمانەکانی و ئەندامە خۆڕاگرەکانی  ئەم بزووتنەوەیان دەدا .
هەر چەندە چەند کەس و لایەنێک ئاواتە خوازبون کە ئەم بزووتنەوە کۆتایی پێ بێت .
هەر لەبەر کاریگەری ئەم هێزە بوو ئەو کاتەی کە ئەمەریکا ویستی ڕژێمی بەعس بڕوخێنێت پاش دیراسە و لێکولینەوەی ورد وەزارەتی دەرەوەی  ئەمەریکا  حەوت هێزی کاریگەری سەر گۆڕەپانی عێراقیان دەعوەت بکات  بۆ ئەوەی دانوستانیان لەگەڵدا ئەنجامبدات ، بزووتنەوەش یەکێک بوو لەم حەوت هێزە کە دەبوایە بەشداری بکات لە دانوستانەکان بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس .
بەڵام زۆر بەداخەوە ئا لێرەدا بزووتنەوە لەلایەن عەلمانیەکانی کوردستانەوە فێلی لێکرا و بەلاڕێدابرا بەهۆی پێدانی کۆمەلێک زانیاری ناڕاست و نادروستەوە کە وا وێنای ئەمەریکایان کردبوو بۆ بزووتنەوە کەوا دوژمنی بزووتنەوەیە پیلانی لەناوبردنی ئەو هێزەی هەیە وە ئامادەنیە بەهیچ شێوەیەک دانوستانی لەگەڵدا ئەنجامبدات ، هەر بۆیە ئەم هێزە زۆر خۆی دەپاراست لە ئەمەریکا و نەیدەویست دانوستانیان لەگەڵدا ئەنجامبدا ، ئەو کاتەی کە کاتی کۆبونەوەکە هات نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە سەیریان کرد حەوت هێز دەعوەت کراون بەڵام ئێستا تەنها شەش حزب لە کۆبونەوەکەدا ئامادەن هەر بۆیە پرسیاریانکرد ئەی کوا بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ هیج نوێنەریان ئامادە نیە ؟!!!
ئیتر زمانی عەلمانیەکانی کورد  گەڕا و ووتیان ئەوانە لەگەڵ ئێوەدا دانوستان ناکەن و ئێوەش بە دوژمنی خۆیان دەزانن !!!!  هەر ئەمەبوو بویە هۆکار کە ئەمەریکا تەعامول لەگەڵ بزووتنەوەدا نەکات و ئەم دەرفەتە گەورەیە لە دەست بزووتنەوە بڕوات  ، لێرەدا ئەمەریکیەکان هەڵوستەیەکیان کرد و بە ئامادەنەبونی بزووتنەوە نیگەران بوو چونکە ئامادەنبونی واتە دوژمنایەتی !!!
ئا لێرەوە ناهۆشیاری سیاسی و نەبونی دەزگایەک بۆ توێژینەوە و لێکولینەوە مرۆڤ بەرەو سیاسەتێکی هەڵە وهەلدێر دەبات ،
دەبێت ئەم ڕاستیە بزانین کە ئەمەریکا هیچ حەق و مافێکی نیە حزب ناوی چ بێت ئیسلامی بێت یان نە ، چەکدار بێت یان نە گرنگترین شت بۆ  ئەمەریکا ئەوەیە دەیەوێت سیاسەت و تەعامولی ئەم حزب و لایەنە بزانێت چونکە ئەمەریکا  یاسایەکی هەیە لە سیاسەتدا کە ئەویش ئەمە دەلێن :-  ( نە دۆستایەتیمان هەتا هەتایە نە دوژمنایەتیمان هەتا هەتایە )
ئەمە سیاسەتی پنتاگۆنی ئەمەریکایە بۆیە زۆر گرنگە هەر لایەنێکی سیاسی کاربکات لە گۆڕەپانی جیهاندا پێویستە ئاگاداری سیاسەتی ئەمەریکا بێت لە ڕێگای دەزگا و لێکولینەوە و توێژینەوەکانی ئەم ووڵاتە ، چونکە سیاسەت و کاری ئەمەریکا هەر هەمووی لەوێدا بە ڕوونی باسکرواوە .
بەردەوام بزووتنەوە  خۆی لە ئەمەریکا  دەپاراست ئەگەر نە  وەک هێزێکی زۆر کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم دەمایەوە .
جگە لەمە بزووتنەوە توشی کۆمەلێک گرفت بوو هەم گرفتی دەرەکی  وە هەم گرفتی ناوخۆیی وەک بەشداری نەکردن لە بەرەی کوردستانی کە سەرەتایەک بوو بۆ دروستکردنی حکومەت و شەراکەتی حەقیقی  وە بەرەو لێکترازان و بەش بەشێن و گروپ گروپ بویەوە ئەم هۆکارەش گەورەترین و سەرەکی ترین هۆکار بوو بۆ لاوازبونی بزووتنەوە .
تاکو وای لێهات چەندین سەرکردەو و کادری بەتوانا وازبهێنن و لە ماڵەوە دابنیشن کە تاکو ئێستاش هەر لە ماڵەوە .
خۆ ئەگەر بزووتنەوە بەو بەهێزییەی پێشو  مابایەوە لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمدا ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە نەیاندەتوانی بە حەز و ئارەزووی خۆیان ئەم کارەساتانە بەسەر سەری میللەتدا بهێنن چونکە خۆیان باش دەیانزانی لایەنی سێیەم جێگرەوەیان دەبێت .
بەڵام ئێستا باش دەزانن لایەنی سێیەم ئەستەمە دروست ببێت هەر بۆیە ئەم دوو حزبە ئاوا کەوتونەتە گیانی هاووڵاتیان و باری ژیان و گوزەرانی خەڵکیان زۆر قوڕس کردوە کە لە تاقەت و توانای هاووڵاتیان دەرچوە بەهۆی دانانی باج و خەراجی زۆر وە بێ بەشکردنیان لە لە هەموو مافەکانیان ژیان  .
هیچ گومانم نیە ئەگەر بزووتنەوەی جاران لێک تێگەیشتنێکی هەبوایە لەگەڵ ئەمەریکادا وەک بزووتنەوەی تالیبان دەبوە  بەدیلی ئەم دەسەڵاتە .
ئێستا بۆ لایەنە عەلمانیەکانیش ئاشکرابوو کە ئەمەریکا نە دۆستی هەتا هەتاییە وە نە دوژمنی هەتا هەتاییە کە پێشتر زۆر کەس هەبوون لە نێو کۆمەڵگایەکی ناڕوشنبیری وەک ئێمەدا کەوتبونە شیکردنەوەی سیاسەتی ئەمەریکا وە زۆر جار خۆیان بە هاوپەیمان و دۆستی نزیکی ئەمەریکا وەسف دەکرد .
 کەواتە بۆ هەموو لایەنێک ڕوونبویەوە کە عەلمانیەکان درۆیانکرد چونکە ئەمەریکا دۆستی کەس نیە تا کۆتایی وە هەر کاتێک بەرژەوەندی ئەمەریکا لە شوێنێک کۆتایی هات ئیتر دەبێت ئەو عەلمانیانەی کە خۆیان بە دۆست و هاوپەیمانی ئەمەریکا دەزانن  بە تایبەتیش ئەوانەی دژی میللەت بون و ستەمیان لە میللەتی خۆیان کردوە دەبێت غەمێک لە حاڵ و وەزعی خۆیان بخۆن چونکە ئەمەریکا دادیان نادات.
لەکاتی خۆشیدا ئەگەر تالیبان ئامادەی دانانوستان بوایە و مەرجێکی ئەمەریکا جێ بەجێ بکردبایە ئەمەریکا قەد ئامادەنەبوو  جەنگ  دژی تالیبان هەڵبگیرسێنێت کەواتە سیاسەتی تالیبانیش ڕوون ئاشکرابوو دژی ئەمەریکا بوو بۆیە هەر دوو لا کەوتنە نێو جەنگێکی 20 ساڵە و لە کۆتایشدا ئەمەریکا دانی بە شکستی خۆی نا  .
خۆ ناکرێت لە ترسی ئەمەریکا مرۆڤ دوڕوی و نیافق بکات و هەر ڕۆژە و لەسەر پەتێک بێت و بلێت ئەمە سیاسەتە و ئەمە سیاسەت نیە بەلکۆ ئەمە بێ ئاگایی خۆتە لە سیاسەت وە هەڵخەلەتاندنی ئەندامانی خۆتە .
 زۆر گرنگە پێش ئەوەی ئیسلامیەکان بڕیارێک بدەن ئاگاداری سیاسەتی ئەمەریکا و ووڵاتانی تر بن ئەگەر نا توشی هەڵە و باجی زۆر قورس دەبنەوە .
زیندوترین نمونەش ئەوەی ئێستای ئەفغانستان و ئەمەریکایه کاتێک ڕێککەوتن ئەنجامدەدەن و ئەمەریکا دەکشێتەوە ئیتر بە تالیبان دەلێت تەنها زیانت بۆ ئەمەریکا و ووڵاتانی ناتۆ  نەبێت 
چۆن ووڵات بەڕێوەدەبەی ؟  وە چ دەستورێک دادەنێت ؟  ئەمە کاری ناوخۆی ووڵاتی خۆتانە،چونکە ئەمەریکا چاک دەزانێت ئەوە چەند ساڵە عەلمانیە ماستاوچیەکان ئەمەریکایان هەڵخەلەتاندوە خەڵکیان چەوساندۆتەوە وە هەر ئەمانە  بونەتە هۆکار بۆ شەرمەزارکردنی ڕووی ئەمەریکا لە جیهاندا وە دوژمنی زۆریان بۆ ئەمەریکا دروست کردوە هەر بۆیە ئەمەریکاش وەک تۆلەیەک  دز و گەندەڵ و داوێن پیس و تاڵانکارەکان دەخاتە بەر بەرداشی ئاشی جەماوەر بۆ ئەوی باش باش بیانهاڕن و ببنە پەند بۆ هەموو دز و ستەمکار و گەندەڵەکارانی جیهان .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌