#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

حكومه‌تی‌ عێراق (100) هه‌زار دینار بۆ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینان زیاد ده‌كات

هەواڵی / 27/8/2021 283 جار بینراوە

حكومه‌تی‌ عێراق (100) هه‌زار دینار بۆ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینان زیاد ده‌كات
 
شه‌ن پرێس:
میدیا عێراقیه‌كان له‌ ده‌سته‌ی‌ خانه‌نشینی نیشتیمانیی‌ عێراقیان بلاَوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ هه‌وڵی‌ زیادكردنی‌ بڕی‌ (100) هه‌زار دینارن بۆ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینیی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ژیاندان.
به‌پێی‌ ده‌سته‌كه‌, له‌ساڵی‌ ڕابردووه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ن و كاره‌كه‌ش تائێستا چه‌ند قۆناغێكی‌ بڕیوه‌ و به‌ره‌و پێشچوونی‌ باشیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌.
ئه‌مه‌و باسیش له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ زیاد كردنی‌ ئه‌و سه‌د هه‌زار دیناره‌, مووچه‌ی‌ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ مردوون و مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ كه‌مترین مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ له‌ عێراق (500) هه‌زار دیناره‌, به‌ڵام له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مترین مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی (220) هه‌زار دیناره‌ و له‌ عێراق خانه‌نشینان له‌ ڕیزبه‌ندیی یه‌كه‌می‌ هه‌موو ده‌سته‌ و وه‌زاره‌ته‌كاندا مووچه‌ وه‌رده‌گرن, به‌ڵام له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆتا گروپ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌