#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

دوو ووڵاتی‌ عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان پچڕاند

هەواڵی / 27/8/2021 362 جار بینراوە

دوو ووڵاتی‌ عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان پچڕاند

شه‌ن پرێس:
له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا (ڕه‌متان له‌عمامره‌)ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ جه‌زائیر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ دوژمنكارانه‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌غریبه‌وه‌ به‌رامبه‌ر وولاَته‌كه‌مان, له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ته‌واوی‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌ ده‌پچڕێنین.
ناوبراو ووتیشی كه‌ بڕیاری‌ پچڕاندنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوانمان هیچ زیانێك ناگه‌یه‌نێت به‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ جه‌زائیر كه‌ له‌ مه‌غریب نیشته‌جێن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
له‌عمامره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد مێژوو ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندووه‌ كه‌ هه‌رگیز ووڵاتی‌ مه‌غریب له‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ دوژمنكارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ جه‌زائیر نه‌وه‌ستاوه‌ و هه‌میشه‌ وه‌ك ناحه‌ز و دوژمن مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كردووین.
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ جه‌زائیر ڕه‌خنه‌شی له‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ مه‌غریب له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گرت و ووتی‌ كه‌ ئه‌وان پشتگیری‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ گه‌لانی‌ دیكه‌ی‌ ناو جه‌زائیر ده‌كه‌ن و ڕێز له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی‌ وولاَته‌كه‌مان ناگرن.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌