#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

ئێران ته‌واوی‌ سنوره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان داخست

هەواڵی / 22/8/2021 149 جار بینراوە

ئێران ته‌واوی‌ سنوره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان داخست
 
شه‌ن پرێس:
به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ زۆره‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ ئه‌فغانی‌ كه‌ ڕوویان له‌ وولاَته‌كه‌ی‌ كردووه‌, حكومه‌تی‌ ئێرانی‌ بڕیاریداوه‌ به‌ داخستنی‌ سه‌رجه‌م سنوره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌ و ڕێگری‌ كردن له‌ په‌نابه‌رانی‌ ئه‌فغانی‌, كه‌ له‌ده‌ست بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان به‌ره‌و ئێران هه‌ڵدێن.
میدیا ئێرانیه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ووڵاته‌كه‌یان فه‌رمانیانداوه‌ به‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ هاوسنورن له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان, كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ هاتنی‌ ئه‌و شه‌پۆلی‌ ئه‌فغانییانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانه‌وه‌ ڕوو له‌ ئێران ده‌كه‌ن.
پێشتر حكومه‌تی‌ ئێرانی‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌نیازن له‌سه‌ر سنوری‌ ووڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان كه‌مپێك بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانییانه‌ دروست بكه‌ن, كه‌ وولاَته‌كه‌یان جێدێڵن.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌