#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

تاڵیبان: توركیا هاوبه‌شی سه‌ره‌كیمانه‌

هەواڵی / 22/8/2021 185 جار بینراوە

تاڵیبان: توركیا هاوبه‌شی سه‌ره‌كیمانه‌
 
شه‌ن پرێس:
له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی جی‌ تیڤی)ی چینیدا (سوهه‌یل شاهین)ی‌ ووته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ڕایگه‌یاند كه‌ توركیا هاوبه‌شی سه‌ره‌كییانه‌ و هه‌میشه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری‌ و پاڵپشتییه‌كانی‌ ئه‌و ووڵاته‌یه‌ زیاتر له‌ هه‌ر ووڵاتێكی‌ تر.
شاهین ووتوشیه‌تی‌ كه‌ ئیماره‌تی‌ ئیسلامیی‌ ئه‌فغانستان هه‌میشه‌ پێویستیی به‌ هاوكارییه‌كانی‌ توركیایه‌ و به‌هاوبه‌شی سه‌ره‌كیشی ده‌زانێت له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ی‌ وولاَته‌كه‌ی‌ له‌و دۆخه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌وه‌ دووچاری‌ بووه‌ته‌وه‌.
ووته‌بێژه‌كه‌ی‌ تاڵیبان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌, به‌ڵام توانای‌ ده‌رهێنانیان نیه‌, هه‌روه‌ك ووتیشی كه‌ ئه‌فغانستان پێویستیی زۆری‌ به‌ هاوكارییه‌كانی‌ توركیایه‌ له‌ بواره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‌ و ووزه‌ و ئابوری‌ و مامه‌ڵه‌كردن و ده‌رهێنانی‌ كانزاكاندا.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ئاماده‌یی‌ وولاَته‌كه‌ی‌ بۆ هاوكاریی بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ده‌ربڕیوه‌ ووتویه‌تی‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ده‌رگایان بدات لێی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوریی‌ ئه‌و ووڵاته‌.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌