#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان لێبوردنی‌ گشتیی‌ ده‌ركرد

هەواڵی / 18/8/2021 193 جار بینراوە

بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان لێبوردنی‌ گشتیی‌ ده‌ركرد
 
شه‌ن پرێس:
له‌دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ كابولی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانه‌وه‌, ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌كه‌ بڕیاری‌ لێبوردنی‌ گشتیی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومی‌ ده‌ركرد و داوای‌ لێكردن كه‌ به‌بێ هیچ ترسێك بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا, بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان بڕیاری‌ لێبوردنی‌ گشتیی‌ بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومی و به‌رپرسانی‌ پێشووی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان ده‌ركرد و داوای‌ لێكردن كه‌ نه‌ترسن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كار و پیشه‌كانیان.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی‌ (ڕۆیته‌رز) له‌ به‌رپرسێكی‌ پێشووی‌ ئه‌فغانستانی‌ گواستووه‌ته‌وه‌, كه‌ ئێستا خۆی‌ حه‌شارداوه‌, كه‌ ووتویه‌تی‌: هاووڵاتیان و به‌رپرسانی‌ پێشوو نیگه‌رانن و ده‌ترسن, ڕاسته‌ كه‌ له‌ئێستادا تاڵیبان كه‌سیان نه‌كردووه‌ته‌ ئامانج, به‌ڵام له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا ده‌یكه‌ن, بۆیه‌ هه‌موومان ده‌ترسین.






خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌