#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

گه‌ر واز له‌ ته‌ماشاكردنی فیلمی ‌سێكسی بهێنیت، ئه‌م شتانه‌ له‌ ژیانتدا ڕوده‌دات

هەواڵی / 18/8/2021 1983 جار بینراوە

ته‌ماشاكردنی‌ فیلمه‌ سێكسیه‌كان ئه‌م زیانانه‌ی‌ بۆ پیاوان هه‌یه‌

 
شه‌ن پرێس:
ته‌ماشاكردنی‌ فیلمه‌ (پۆڕن) سێكسیه‌كان كاریگه‌ریی نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هه‌یه‌.
له‌ ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیدا, دكتۆر (ئاجیلا گریگوری‌)ی‌ پزیشك و پسپۆڕی‌ به‌ناوبانگی‌ به‌ریتانیا ئاشكرایكرد كه‌: ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ ته‌ماشای‌ فیلمه‌ سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن, له‌ڕووی‌ سێكسییه‌وه‌ زیانی زۆر به‌ ته‌ندروستییان ده‌گات, هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌ئاسان ده‌ستكه‌وتنی‌ فیلمه‌ پۆڕنه‌كان له‌ ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌, زه‌ینی‌ پیاوان و ئافره‌تان به‌لاڕێـدا ده‌بات و تووشی چه‌ندین جـۆره‌ گرفـت و كێشه‌یان ده‌كات.
دكتۆر گریگوری‌ له‌ ده‌ره‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ گرفته‌ گه‌وره‌كانی‌ ڕاهاتن له‌ سه‌یركردنی‌ ئه‌و فیلمه‌ سێكسییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ گه‌نجیدا گرفت له‌ ڕه‌پبوونی‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌ییان دروست ده‌بێت و بۆ ته‌مه‌نی‌ دواتریش تووشی شكستی‌ سێكسیی هه‌میشه‌یی ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ جه‌ختیشی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زیانه‌كانی‌ ته‌ماشاكردنی‌ ئه‌و جۆره‌ فیلمانه‌ چه‌ندین جۆره‌ زیانی‌ ته‌ندروستی‌ و ده‌روونیی‌ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی‌ نێر و مێ‌ هه‌یه‌.

 

گه‌ر واز له‌ ته‌ماشاكردنی فیلمی ‌سێكسی بهێنیت، ئه‌م شتانه‌ له‌ ژیانتدا ڕوده‌دات

وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ له‌ ته‌ماشاكردنی ماڵپه‌ر و فیلمه‌ سێكسیه‌كاندا، له‌ كاتێكدا ئه‌م كاره‌ كاریگه‌ری ده‌رونی و جه‌سته‌ی خراپیشی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌ر واز له‌ ته‌ماشاكردنی ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ بهێنیت ئه‌وا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ده‌ستده‌هێنیت:

1- كاتێكی زیاتر: له‌ كاتی ته‌ماشا كردنی ئه‌و فیلمانه‌دا كات زۆر به‌ خێرای تێده‌په‌رێت و رۆژانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانیت ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دیار ئه‌و فیلمانه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌یت كه‌ به‌ وازهێنان لێی كاتێكی زۆرت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

2- خۆشویستنی خود: زۆرینه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ست به‌ تاوان و هه‌ڵه‌ی كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ڕقیان له‌ خۆیان ده‌بێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا به‌ وازهێنان له‌ ته‌ماشاكردنی خۆشه‌ویستی خودت بۆ زیاد ده‌بێت.

3- ئاره‌زوی سێكسی: له‌ كاتی ته‌ماشاكردنی ئه‌و فلمانه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاسته‌قینه‌ نیه‌و پرۆسه‌یه‌كی خێرا و نائاساییه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ هۆڕمۆنی تستوستيرون كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ئاره‌زوی سێكسی به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، له‌ كاتێكدا به‌ وازهێنانی لێی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ له‌ جه‌سته‌دا زیاتر ده‌بێت.

4- په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسی ڕاسته‌قینه‌: بۆ ئه‌و پیاوانه‌ش كه‌ هاوسه‌ریان هه‌یه‌ دوباره‌ په‌یوه‌ندیه‌ سێكسیه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی، چونكه‌ پێشتر له‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و فلمانه‌دا توشی لادانی سێكسی ده‌بن.

5- له‌ درۆكردن ده‌وه‌ستیت: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ شتێكه‌وه‌ ئالوده‌ ده‌بن چه‌ندین كاری خراپی دیكه‌ش بۆ پارێزگاری له‌ بابه‌ته‌ ئالوده‌بوه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ نێویشیاندا درۆكردنی زۆر بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌ماشاكردنی فیلمه‌كان.

6- چێژی كۆنتڕۆڵكردن: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن و ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه‌ نه‌كه‌ن، چێژی ئه‌وه‌یان به‌ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ ده‌توانن بڕیاره‌كانی ژیانیان به‌ده‌ستی خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.





خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌