#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

سعودیه‌: مانگانه‌ پێشوازی‌ له‌ (2) ملیۆن عه‌مره‌كار ده‌كه‌ین

هەواڵی / 10/8/2021 120 جار بینراوە

سعودیه‌: مانگانه‌ پێشوازی‌ له‌ (2) ملیۆن عه‌مره‌كار ده‌كه‌ین
 
شه‌ن پرێس:
ئاژانسی هه‌واڵه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ سعودیه‌ له‌ زاری‌ (عبدالفتاح بن سلیمان)ی‌ جێگری‌ وه‌زیری‌ حه‌ج و عه‌مره‌ی‌ سعودیه‌ی‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ مزگه‌وتی‌ حه‌رامی‌ پیرۆز ئاماده‌یه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ عه‌مره‌كارانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات و ده‌ستده‌كه‌ن به‌ وه‌رگرتنی‌ داواكارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتی‌ عومره‌ و مانگانه‌ پێشوازی‌ له‌ (2) ملیۆن عه‌مره‌كار ده‌كه‌ن.
جێگری‌ وه‌زیری‌ حه‌ج و عه‌مره‌ی‌ سعودیه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ داواكاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتی‌ عه‌مره‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌پلیكه‌یشنی‌ (Eatmarna)وه‌ ده‌بێت و به‌ پابه‌ندبوون به‌ ڕێكارییه‌كانی‌ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا, ڕۆژانه‌ (60,000) و مانگانه‌ش نزیكه‌ی‌ (2) ملیۆن عه‌مره‌كار وه‌رده‌گرن و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر خه‌تن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ چ ووڵاتێكه‌وه‌ و چه‌ند عومره‌كار وه‌ربگرن.
ناوبراو باسیشی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ وه‌رگرتنی‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا مه‌رجی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ هاتنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌شتی‌ عه‌مره‌ بكه‌ن و سه‌ردانی‌ هه‌ردوو مزگه‌وتی‌ حه‌رامی‌ پیرۆز له‌ مه‌ككه‌ و مزگه‌وتی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خـوا (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) له‌ مه‌دینه‌ی‌ پیرۆز بكه‌ن.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌