#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

تیمی پارێزەران: مامەڵەی ئاسایش لەگەڵ رۆژنامەنووس و چالاکوانان دورە لە هەموو بەها مرۆییەکان

هەواڵی / 7/8/2021 91 جار بینراوە

فشاری زۆریان بۆ دەهێنرێت
تیمی پارێزەرانی بادینان: مامەڵەی ئاسایش لەگەڵ رۆژنامەنووس و چالاکوانان دورە لە هەموو بەها مرۆییەکان


شه‌ن پرێس:
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند،ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان لە زیندانەکانی ئاسایشدا ئەشکەنجە دەدرێن و فشاری زۆریان بۆ دەهێنرێت، ڕاشیانگەیاند، مامەڵەکردن لەگەڵ چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان دورە لە هەموو بەها مرۆییەکان.

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی مافی مرۆڤ کراوە، داوایان کردووە، هێشتنەوەی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان لە زیندانی ئاسایش نایاساییە و داوا دەکەن، سەرجەم سزادراوەکان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.

ده‌قی راگەیەنراوه‌كه:‌
بۆ ڕای گشتی

بەڕێزان / سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ، دەستەی مافی مرۆڤ ، تەواوی لایەنە پەیوەنددارەکان ..

هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشت کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت ، بۆیە داواتان لێ دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەمو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت داواکارین بە زوترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێ بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ  هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە ..
لەگەڵ ڕێزمان 

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان
    7/8/2021

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌