#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

سلێمان کەمال لەزیندانەوە: دانیشتنەکانی دادگا تەنها نمایشە،ئێمە بەبێ دادگاییکردن سزادراوین

هەواڵی / 7/8/2021 181 جار بینراوە

تەنها بۆ نمایش و کات کوشتنە
سلێمان کەمال پیران لەزیندانەوە: دانیشتنەکانی دادگا تەنها بۆ نمایشە،ئێمە بەبێ دادگاییکردن سزادراوین

شه‌ن پرێس:
ئامەد سلێمان، کوڕی مامۆستا سلێمان کەمال یەکێک لە زیندانیان بادینان بە ڕێکخراوی 17ی شوباتی ڕاگەیاندووە، لە پەیوەندی تەلەفۆنیم لەگەڵ باوکمدا، چەندین جار باوکم جەختی لەوەکردووتەوە کە ئەوان سزادراون و بردنیان بۆ دادگا و بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا تەنها بۆ نمایش و کات کوشتنە.

ڕاشیگەیاندووە، باوکم زۆر نائومێدبووە لە بڕیارەکانی دادگا و پێیوایە لەسەرو دادگاوە بڕیاری سزادانیان بۆ دەرچووە.

ڕەگەز کەمال ڕێکخەری ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند،زۆرجار لەناو زیندانەکان پارتی گیراوان بێهیوا دەکات یاخود فشاریان لێدەکات تاکو داوای پارێزەر نەکەن بۆئەوەی بەرگری لەخۆیان نەکەن بەمەش هەر بڕیارێکی بوێت بەسەر گیراوانیدا بسەپێنێت.

ڕاشیگەیاند، ئێمە بەردەوام دەبین لە فشارەنێودەوڵەتیەکانمان تاکو پارتی ناچار دەکەین سەرجەم گیراوانی بادینان ئازاد بکات.


ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئامه‌د و باوكییه‌تی كه‌له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌:

(سلئمان كه مال ) له زيندانه وه  ئيمه حوكم كراوين هئنان مان بو دادگا ته نيا نمايشه
په يوه ندي ته له فوني. (٢ گه ره ي )
نئوان منو باوكم له م ماوه يه دا وه ك به ر چاو رونيه ك بو راي گشتي ره نگه  بو چه ند گه رئكي تر رئگري بكه ن له ته له فون كردني باوكم دواي بلاوو كردنه وه ي ئه م قسانه
.........
سلام كورم .... سلامت لئبئ باوكه
بيرمان كردوي  قوربان  باوكه  جه سته تان زوور لاواز بوه باوكه شه كه ت و ماندوو ديارن زوور
ههه نا كوري خوم ئيمه پارئز ( رجئم ) ده كه ين كوا لاوازً بوينه   به لام ئاگاتان لئيه (.....) زوور زعيف و شكه ت بويه هه مومان  ده مانه ويست كئش دابه زئنين
به لام لاوازيان كردين بئ ئه وه ي به خومان بيكه ين ئه ي ( گوهدار )و (هاريوان )چون
ما چون بن كورم ئه وانيش له ته نيشتمانن بلئم چونن نزانم كه س مان چونينن ئيدي ئيداره ده كه ين وا ساغ ماوين 
...
له ده ره وه چ هه يه چ ده گوزه رئ  خه لك ئاگاي له ئيمه يه وه ضعمان باش نيه چاره نوس مان خراپه ئامه د
بو باوكه ئه ي ئه وه نيه ده تان هئنه دادگا و حاكم هئشتا برياري ئاخيري نه داوه. هههه كورم خو هيچ شتئك به ده ست دادگا نيه. بو باوكه چاره نوستان چي لئ دئ 
كورم ئيمه حوكم دراوين و به قه ستي ده مان هئنه دادگا دادگا هيچ شتئك نا گورئت حوكومه كه يان داوه  باوكه به س تو يان هه ڤالاني تريش. حوكم دراون زوورينه مان حوكم دراوين
باوكه  تو گيانئ ئاڤئستا با پا رئزه رت بو بنئرم و وه كااله ي بدئ هه ر پارئزه رئك كه خوت پئت باشه. نا ئامه د 
من وه كو خوم هه مو ئه م پروسه يه ي به ناو دادگا و به رئوه چوني دادگا ره فض ده كه مه وه  بويه پارئزه م نه ويستوه چونكه هيچ دادگا و بريارئك له وئ وه نادرئ  حوكمه كه يان لئره داوه    
....
ئه ي گه ر واش بئ  بوو داواي تميض كردني حوكمه كه ت بو بكه ن كورم  دلنيابن ته ميض هيچ له مه وضوعه كه ناگوردرئ وه ك براده راني ترمان لئ دئ  بئي ئه وه حوكم بگوردرئ
.. ...
ئاگاتان له خوبئ كورم به ده م به خه نده وه گوتي كه له دادگاش خر ببونه وه زورباش بو  بلام دواي ئيمه يان زوور ماندوو كرد. 
په يوه ندي ته له فوني نئوان منو باوكم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌