#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

جیهان .. زیاتر له‌ (40) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسیه‌تیی‌ تونده‌وه‌ ده‌ناڵێنن

هەواڵی / 5/8/2021 125 جار بینراوە

جیهان .. زیاتر له‌ (40) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسیه‌تیی‌ تونده‌وه‌ ده‌ناڵێنن
 
شه‌ن پرێس:
به‌رنامه‌ی‌ خۆراكی‌ جیهانی‌ پێشبینی كردووه‌ كه‌ تاكۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسیی‌ برسیه‌تیان له‌سه‌ره‌ بۆ (41) ملیۆن كه‌س به‌رز ببێته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ و له‌ ڕاپۆرتێكیدا, به‌رنامه‌ی‌ خۆراكیی‌ جیهانی‌ بلاویكردووه‌ته‌وه‌: پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسیی توندی‌ برسیه‌تییان له‌سه‌ره‌ له‌ (34) ملیۆن كه‌سه‌وه‌ بۆ (41) ملیۆن كه‌س به‌رز ببێته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێویستیی زۆریان به‌هاوكاری‌ خۆراكیی‌ ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ و مه‌ترسیی حه‌تمی‌ له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌.
له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ خۆراكی‌ جیهانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌هۆی‌ گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌, زیاتر له‌ (271) ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ توند گرفتی‌ ئاساییشی خۆراكییان هه‌یه‌ و بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسییانه‌ش پێویستییان به‌ (5) ملیار دۆلار هه‌یه‌ له‌ مساڵدا, كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ پێویستییه‌كانی‌ پێ دابین ده‌كرێت.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌