#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

ڤیدیۆ : مزگه‌وتێك له‌ شاری سلێمانی سوتا .

هەواڵی / 5/8/2021 275 جار بینراوە

سلێمانی.. به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ نهۆمی یه‌كه‌می مزگه‌وتێك سوتا


له‌ گه‌ڕه‌كی‌ وڵوبه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ مزگه‌وتی‌ ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر، به‌هۆی‌ شۆرتی‌ كاره‌باوه‌ نهۆمی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ته‌واوی‌ سووتا، بانگبێژی‌ مزگه‌وته‌كه‌ش ده‌ڵێت: دوای‌ نوێژی‌ عه‌سر بوو ئاگره‌كه‌ كه‌وته‌وه‌، له‌و كاته‌دا مزگه‌وته‌كه‌ چۆڵ بووه‌، كاتێك ئاگر له‌ په‌نجه‌ره‌كانه‌وه‌ بڵێسه‌ی‌ كردووه‌ خه‌ڵكی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستیان هات كردیان و به‌ سۆنده‌ و ده‌به‌ ئاویان ده‌كرد به‌ ئاگره‌كه‌دا، به‌ڵام سوودی‌ نه‌بوو، نه‌كوژیه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ هاتن و ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا.
هه‌ر چه‌نده‌ ڕووداوه‌كه‌ زیانی گیانیی نه‌بوو، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان زیانه‌ ماددییه‌كان به‌ 30 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
نوێژخوێنێكی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت "ماڵه‌كه‌ی‌ خۆم بسووتایه‌ هێنده‌ی سووتانی‌ مزگه‌وته‌كه‌ خه‌فه‌تم لێ نه‌ده‌خوارد، داواكارین خێرخوازان هاوكارییمان بكه‌ن و بتوانین نۆژه‌نی‌ بكه‌ینه‌وه‌".

مزگه‌وتی‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر له‌ ساڵی‌ 1983 له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ دروست كراوه‌، تائێستا سێ‌ جار نۆژه‌ن كراوه‌ته‌ و هه‌رسێ‌ جاره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خێرخوازان بووه‌.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌