#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

سلێمانی‌ .. هاووڵاتیه‌كی‌ ته‌مه‌ن (109) ساڵ كۆرۆنای‌ تێپه‌ڕاند

هەواڵی / 2/8/2021 162 جار بینراوە

سلێمانی‌ .. هاووڵاتیه‌كی‌ ته‌مه‌ن (109) ساڵ كۆرۆنای‌ تێپه‌ڕاند
 
شه‌ن پرێس:
سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ توشبوویه‌كی‌ كۆرۆنا كه‌ ته‌مه‌نی‌ (109) ساڵه‌, له‌پاش وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست ڤایرۆسه‌كه‌ی‌ تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبووه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ژیانی‌ ئاسایی‌ خۆی‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ د.(هێرش حه‌یده‌ر)ی‌ سه‌رپه‌رشتیای‌ تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی‌, ڕایگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشه‌ ته‌مه‌نی‌ (109) ساڵ بوو و له‌پاش توشبوونی‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستیی, سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ره‌ پزیشكییه‌كانی‌ وه‌رگرت و خۆشبه‌ختانه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی‌ تێپه‌ڕاند و گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ژیانی‌ ئاسایی‌ خۆی‌.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان خۆمان بپارێزین و ناشبێ‌ توشبووان بێ ئومێد بن و پێویسته‌ به‌ هیممه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام بن و چاره‌سه‌رییه‌كان وه‌ربگرن.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌