#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

ژینگه‌ و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی‌ مه‌ترسیدار

هەواڵی / 2/8/2021 165 جار بینراوە

ژینگه‌ و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی‌ مه‌ترسیدار
 
شه‌ن پرێس:
ماڵپه‌ڕی‌ (ده‌یل مه‌یل)ی به‌ریتانی‌, مه‌ترسیی‌ گه‌وره‌ی‌ تیمێكی‌ پسپۆڕی‌ ژینگه‌ی‌ جیهانیی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌ییشتنی‌ ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وای‌ زه‌وی‌ به‌خاڵێكی‌ ترسناك, كه‌ جارێكی‌ دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ نیه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان, پسپۆڕان هۆشیاریی ده‌ده‌ن له‌و شه‌پۆله‌ گه‌رما تونده‌ی‌ ڕووی‌ له‌ ته‌واوی‌ سه‌ر زه‌وی‌ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی‌ كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دۆخی‌ زه‌وی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی‌ ترسناكی‌ وه‌ها, كه‌ ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ نیه‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ (ولیام ریبل)ی‌ سه‌رۆكی‌ تیمه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت به‌ڕاستی‌ ئه‌و خالاَنه‌ تێپه‌ڕیوه‌ و ژینگه‌ و ژیانی‌ سه‌رزه‌وی‌ له‌وپه‌ڕی‌ مه‌ترسیدایه‌, به‌تایبه‌تیش له‌ناو ئاوه‌ شله‌تێنه‌كان و دارستانه‌كانی‌ ئه‌مازۆن و توانه‌وه‌ی‌ تاشه‌ سه‌هۆڵییه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئه‌نتاركتیكا و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ و كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگرێكی‌ زۆر له‌ دارستانه‌كان و ڕه‌شه‌بای‌ توندی‌ نائاسایی و زریان و لافاوی‌ كاولكار و هۆكاره‌كانیشیان بریتیه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ زه‌وی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ترسناك و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی‌ بێ پێشینه‌.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌